هەواڵ
‎قائیمقامی سلێمانی پیرۆزبایی لە رۆژنامەنووسانی کوردستان دەکات
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د





 له‌ یادی رۆژنامەگەری کوردیدا ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی پەیامێکی پیرۆزبای ئاراستەی میدیاکارانی کوردستان دەکات.


دەقی پەیامەکەی قائیمقامی سلێمانی..

بەرێزان میدیاکارانی کوردستان پاش رێزو سڵاوێکی گەرم ...
‎لە یادی رۆژنامەگەری کوردیدا و بەبۆنەی تێپەڕبوونی (123) ساڵ بەسەر دەرچونی یەکەم رۆژنامەی کوردی، پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستە دەکەم 
‎، بە ئومێدی ئەوەی ئەم یادە ببێتە دەرفەت بۆ زیاتر بەرەپێشچونی کار و پیشەیی رۆژنامەوانی لە هەرێمی کوردستان و میدیاو راگەیاندنکاران پێگەی راستەقینەی خۆیان بۆ بگەڕێتەوە.

لە کاتێکدا میدیا بووەتە بەشێکی گرنگ و دانەبڕاو لە ژیانی خەڵک و سەرجەم کایە و بوارە جیاکان و کاریگەری  لەسەر کۆی جومگەکان ھەیە، لەم روانگەیەوە دەکرێت میدیا ووردتر و بەرپرسیارانە تر پەیامی خۆی بگەیەنێت و کۆمەڵگە بەرەو ئاقارێکی سەقامگیری کۆمەلایەتی و شارستانی ئاراستە بکات.

‎رۆژنامەنوسانی ئازیز ....
 لەم یادەدا بەدەرفەتی دەزانم ‌پڕبه‌دڵ پیرۆزبایتان ئاراستە بکەم و دەستی ماندوبونتان توند بگوشم ، لەسەر دەستی ئێوە و بە بوێری و چاوکراوەیی و ئازایەتیتان ئێستا میدیای کوردی  ھەنگاو بەرەو قۆناغێکی باشتر دەنێت ، پێشتان رادەگەیەنم وەک ھەمیشە پاڵپشت و پشتیوانتان دەبم بۆ گەیاندنی ئەو پەیامە گرنگەی کە میدیاو میدیاکاران گرتویانەتە ئەستۆ. 

‎ھیوادارم میدیای کوردی بەردەوام لەگەشانەوەو پێشکەوتندا بێت و بتوانێت لە ئاستێکی بەرزدا رۆڵی گرنگ و راستەقینەی خۆی ببینێت، دووبارە پیرۆزبایتان ئاراستە دەکەم و ھیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

‎ئاوات محەمەد
‎قائیمقامی سلێمانی

86 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/22/2021 10:22:59 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ