هەواڵ
جوتیار عادل؛ حكومه‌ت پابه‌نده‌ بۆ ئه‌وه‌ی 30 رۆژ جارێك موچه‌ دابه‌شبكرێت
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د




وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، تائێستا پرسی رێژه‌ی لێبڕینی موچه‌ یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه.

جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم  له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند؛ " تائێستا له‌ سه‌ر پرسی ته‌مویلی موچه‌ هیچ بڕیارێك نه‌دراوه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا بڕیاری له‌سه‌رده‌درێت."

وتیشی؛ "حكومه‌ت پابه‌ندی به‌ڵێنی خۆیه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی 30 رۆژ جارێك موچه‌ دابه‌شبكرێت."

باسی له‌وه‌شكرد؛ " بڕیاریشه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ته‌واو ب‌كرێت."
170 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/22/2021 10:03:24 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ