هەواڵ
مامۆستایانی ناڕازی داوای کردنەوەی دەرگای خوێندنگەکان دەکەن
 دانەر ڕەشید

لای هەمووان ئاشکرایە ماوەی شەش ساڵە مامۆستایان لە خەباتێکی مەدەنی بەرفراواندان دژی بێحورمەتیەکانی دەسەڵاتدارانی هەرێم بەرامبەر بە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی کوردستان .

لە نوێترین بێحورمەتیکردنیدا بڕیاری بە ئەلکترۆنی کردنی خوێندنی داوە بەبێ هیج ئامادەکارییەکی پێویست .

هاوکات سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و دابەزینی بەهای دیناری عێراقی و ڕێکەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد  دەیەوێ درێژە بەو کارە نایاسایی و دزییە ئاشکرایەی بدات و کۆتایی بە لێبڕینی مووچەی مووچەخۆڕان نەهێنێت 

بۆیە بە پێویستی دەزانین لێرەدا هەڵوێستی خۆمان لە چەند خاڵێکدا بخەینەڕوو
١ـ لە ئێستادا هیچ پاساوێک نەماوە بۆ درێژەدان بەو کارە نایاسایی و دزییە ئاشکرایەی بەناو لێبڕینی مووچە لە  فەرمبەران دەکرێت و پێویستە بە زووترین کات کۆتایی پێ بهێنرێت .
٢ـ هاوکات پێویستە کۆتایی بەکاری نایاسایی ڕاگرتنی پلەبەرزکدنەوەی مووچەخۆران بهێنرێت و بە زووترین کات پلەبەرزکزدنەوە دەست پێ بکاتەوە .
٣ـ بەزووترین کات داکۆکی کارانی مافی هاوڵاتیان و مووچەخۆرانی دەڤەری بادینان ئازادبکرێن بە تایبەتی مامۆستا بەدەل بەرواری .
٤ـ خوێندنی بەناو ئەلکترۆنی بەم میکانیزم و شێوازەی ئێستا ڕەتدەکەینەوە و پێمان وایە زیانەکانی زۆرترە لە سوودەکانی و باشترین چارەسەر کردنەوەی دەرگا خوێندنگاکانە بە دابینکردنی ڕێکاری خۆپارێزی تەندروستی 

لە کۆتاییدا ڕای دەگەیەنین وەک هەمیشە و بەهیچ جۆرێک ئەو دزی و ستەمکارییانەی دەسەڵات قبوڵ ناکەین و هەموو ڕێکارێکی مەدەنی و شارستانی لە مانگرتن و خۆپیشاندان و جۆرەها ڕێکاری تر دەگرینە بەر

ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی 
٢١/٤/٢٠٢١
135 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/22/2021 9:45:18 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ