هەواڵ
فراکسیۆنی یەکێتیی وەڵامێکی توندی میدیای پارتی دەداتەوە
 دانەر ڕەشید

دەقی ڕاگەیەندراوەکە

ئەمڕۆ چەند کەسێکی خۆفرۆشی کاسەلێس دوور لەهەر بەهایەکی رۆژنامەنووسی و ناکۆک بەهەر مۆراڵێکی مرۆڤانە هێرشێکی نارەوایان  لەسایتە بێ ئابڕوەکەی باس نیوزەوە دەستپێکردوە بۆسەر هەڤاڵ ئاڵا تاڵەبانی سەرۆکی فراکسیۆنمان.

تەنگەتاوی ئەمانە تەنها ئەوە بوە کەلەبەرنامەیەکی کەناڵی  (العهد)     هەفاڵ ئاڵا وتویەتی مەسعود بارزانی تاکە مەرجەعی سیاسی هەرێمی کوردستان نیە

ئێمە لەفراکسیۆنی یەکێتیی وێرای تەئکید کردنەوەمان لەقسەکانی هەڤاڵ سەرۆکی فراکسیۆن ، پێمان وایە کەئەم جۆرە هێرشە بێ بنەمایانە نیشانەی ئیفلاسی سیاسی و هستریابونی دەروونی خاوەنەکانیانە و بۆ ماستاوی زیاتر و گەرمکردنی باخەڵی ئەوانەیە کەساڵانێکە لەسەر شانی میللەت و بەپارەی دزراوی میللەت بونەتە مافیا، ئەگەر نا لای کەسانی هۆشیار و نیشتمانپەروەر هیچ بەهایەکیان نیە

د.بەختیارشاوەیس
وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتیی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
٢٠٢١/٤/١٩
479 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/19/2021 11:33:04 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ