هەواڵ
زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی موچەی مانگی چوار
 دانەر ڕەشید


هەرچەندە ئەمڕۆ دوو شەممە یاسای بودجە لەلایەن وەزیری دارایی عێراقەوە چووە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام بەهۆی ڕێکنەکەوتن لەسەر ناردنی پشکی هەرێم و دەرنەچونی ڕێنماییەکان لەلایەن وەزارەتی داراییەوە، ناردنی بەشە بودجەی عێراق بۆ هەرێم بۆ مانگی نیسان دوادەکەوێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ئاڕاستە موچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران بەهەمان میکانیزمی مانگەکانی پێشوو و بە لێبڕینی لەسەدا 21 دابەشدەکرێت.

 دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مرۆ له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كان باس له‌وه‌كرا كه‌ به‌غدا 11 ترلیۆن و 400 ملیار دینار بۆهه‌رێمى كوردستان ده‌نێرێت و بودجه‌ى ساڵى 2021 خرایه‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌، ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى داراییپه‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت ئه‌وبابه‌ته‌ به‌وشێوه‌یه‌ نیه‌ كه‌ راگه‌یاندنه‌كان باسیانكردوه‌.

لەم بارەیەوە شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له‌ په‌رله‌مانى عێراق ئاشکرایکردووە، ئه‌وه‌ى له‌ راگه‌یاندن باسكراوه‌ بودجه‌ خراوه‌ته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌و به‌غدا بۆ ساڵێك 11ترلیۆن و 400 ملیار ده‌نێرێت ئه‌مه‌ خۆى هه‌ر هه‌بوه‌و له‌ بودجه‌ جێگیركراوه‌ ئه‌وه‌ى تر ده‌مێنێته‌وه‌ سه‌ر هه‌ردوولا بۆ جێبه‌جێكردنى ڕێكه‌وتنه‌كانیان.

هاوکات ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا وه‌زاره‌تى دارایی رێنمایی بۆ جێبه‌جێكردنى یاساى بودجه‌ ده‌رنه‌كردوه‌و ئه‌و شانده‌ش پێویست بوو له‌ هه‌رێمه‌وه‌ بچنه‌ به‌غداو پێكه‌وه‌ رێوشوێنى ناردنى پشكى هه‌رێم یه‌كلابكه‌نه‌وه‌ تا ئێستا ئه‌و سه‌ردانه‌یان نه‌كردوه‌.

ئەمە لەکاتێکدا 5 ڕۆژ ماوە بۆ دابەشکردنی موچە، شیروان میرزا ئەوەی خستۆتەڕوو، "كه‌ى ئه‌وكارانه‌ كرا ئه‌وكات ده‌رده‌كه‌وێت مانگانه‌ به‌غدا چه‌ند پشكى هه‌رێم ده‌نێرێت و چۆن و به‌چى میكانیزمێك ده‌ینێرێت".
1446 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/19/2021 6:39:31 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ