هەمەڕەنگ
كاریگه‌ری‌ ڕۆژووگرتن له‌سه‌ر توش بووانی‌ كۆرۆنا
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون


توش بووانی‌ كۆرۆنا ده‌توانن به‌ڕۆژوو بن ، به‌پێی‌ پسپۆرانی‌ ته‌ندروستی‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن توش بووانی‌ كۆرۆنا ده‌توانن به‌ڕۆژوو بن و كاریگه‌ری‌ ڕۆژوو گرتن  له‌سه‌ر كۆرۆنا چییه‌ ؟

گه‌نجان توش بووانی‌ كۆرۆنا ڕه‌نگه‌ زۆر توند نیشانه‌كانی‌ كۆرۆنایان تێدا ده‌ركه‌وێت ، به‌لاَم ڕۆژووگرتنیان نابێته‌هۆی‌  ناجێگیر بوونی‌ ته‌ندروستیان ، هه‌ربۆیه‌ گه‌نج به‌رگری‌ له‌شیان به‌هێزتره‌ وه‌ك له‌  ته‌مه‌نی‌ به‌سالاَچووان ، هه‌روه‌ك ده‌زانین ڕۆژووگرتن چه‌ند سوودی‌ بۆ ته‌ندروستی‌ هه‌یه‌ و له‌ش پاك ده‌كاته‌وه‌ ، كه‌واته‌ گه‌نجانی‌ توش بووی‌ كۆرۆنا ده‌توانن به‌ڕۆژوو بن .
*به‌لاَم ئه‌و گه‌نجانه‌ی‌ كۆرۆنا بۆته‌ به‌لاَی‌ ته‌ندروستیان و ته‌ندروستیان ناجێگیر ده‌كات پێویسته‌ به‌ڕۆژوو نه‌بن چونكه‌ به‌هۆی‌ ڕۆژووه‌كه‌یانه‌وه‌ دووچاری‌ كێشه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ ده‌بنه‌وه‌ .
*توش بووی‌ به‌سالاَچووان به‌تایبه‌تی‌ ئه‌وانه‌ی‌ به‌توندی‌ نیشانه‌كانی‌ كۆرۆنایان تێدا ده‌ركه‌وتوووه‌ وه‌كو هه‌ناسه‌ توندی‌ و سه‌رئێشه‌ی‌ توند و قاچ ئێشه‌ی‌ توند و له‌هه‌مان كاتدا ده‌م ووشكی‌ ئه‌مانه‌ گومانی‌ تێدا نییه‌ ڕۆژووگرتن كاریگه‌ری‌ ته‌واوی‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستیان ده‌بێت ، هه‌ربۆیه‌ ده‌توانن به‌ڕۆژوو نه‌بن .
*ئه‌و به‌سالاَچووانه‌ی‌ كه‌ به‌توندی‌ نیشانه‌ی‌ كۆرۆنایان نییه‌ و تێدا ده‌رنه‌كه‌وتووه‌ ، ده‌توانن به‌ڕۆژوو بن و كاریگه‌ری‌ خراپ له‌سه‌ر ته‌ندروستی‌ به‌جێ‌ ناهێڵێت .
167 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/19/2021 11:45:49 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ