دۆسیە
یادت به‌خێر پیاوه‌ مه‌زنه‌كه‌
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د

 ئه‌لبێرت ئه‌نشتایین زانای فیزیایی له‌ 14 \3\1879 له‌ ئه‌ڵمانیا له‌ دایك بووه‌ ، له‌ ته‌مه‌نی 5ساڵیدا  چۆته‌ خوێندنگه‌یه‌كی كاسۆلیكی سه‌ره‌ڕه‌ای ئه‌وه‌ی كه‌ دایك و باوكی یه‌هودی بوون. 

 دوای ته‌واوكردنی خوێندنی ناوه‌ندی و دوا ناوه‌ندی ده‌چێته‌ په‌یمانگای ڕۆشنبیری سویسری  دوای ده‌رچوونی له‌ په‌یمانگا ده‌چێته‌ زانكۆ ، پاشان له‌ ساڵی 1919خێزان له‌گه‌ڵ السا پێك ده‌هێنێت و 18 ساڵ پێكه‌وه‌ ده‌بن . پاشات له‌ ساڵی 1903 له‌گه‌ڵ میلفا ماریك هاوسه‌رگیری ده‌كاته‌وه‌ ، ئه‌نشتاین خاوه‌نی سێ منداڵه‌ به‌ناوه‌كانی (هانز ، ادوارد ، لیسیرل ).

له‌ 17ی نیسانی 1955 ئه‌نشتاین توشی خوێنبه‌ربوونی ناوسك ده‌بێت و ده‌برێته‌ نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی پرینستنی ویڵایه‌تی نیوجێرزی ئه‌مریكا .
ئه‌نشتاین پێویستی به‌ نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێت به‌ڵام ڕێگه‌ نادات بۆی بكرێت و پێیان ده‌ڵێت "ئه‌مه‌وێ ئه‌وكاته‌ بڕۆم كه‌ ئه‌مه‌وێت بڕۆم ، درێژكردنه‌وه‌ی ژیان و ته‌مه‌ن به‌شێوه‌ی ده‌ستكرد و ناسروشتی بێ تامه‌. من به‌شی خۆمم له‌ ژیان ته‌واوكرد كاتی ڕۆشتنمه‌و به‌ ڕێك و پێكی ئه‌ڕۆم."
 له‌ 18 نیسانی 1955 له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ كۆچی دوایی كرد.

ئه‌نشتاین له‌ ژیانیدا له‌ چه‌ندین زانكۆ و په‌یمانگا بڕوانامه‌ی به‌ده‌ست هێناوه‌و چه‌ندین خه‌ڵاتی پێ به‌خشراوه‌.

ئه‌وه‌ی ئه‌نشتاین له‌ دوای خۆی بۆی به‌جێهێشتوین به‌راورد ناكرێت به‌ ژیانی كه‌سانی دیكه‌ ..
131 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/17/2021 9:56:41 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ