هەواڵ
هاوسەرەکەی نهێنی گیان لەدەستدانی تورگوت ئۆزال ئاشکرا دەکات
 دانەر ڕەشید

پاش تێپەڕبوونی ٢٨ بەسەر کۆچی دوایی تورگوت ئۆزال، هەشتەمین سەرۆک کۆماری تورکیا، زانیاری نوێ لەبارەی هۆکاری گیان لەدەستدانی ئۆزال ئاشکرا دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە لە ساڵیادی کۆچی دوایی تورگوت ئۆزال، هەشتەمین سەرۆک کۆماری تورکیا، سەمرا ئۆزال هاوسەری لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لەدوا ساتەکانی ژیانی ئۆزال کرد و ئاماژەی بەوەکرد، " دواین ڕۆژی ژیانی ئۆزال من نانی بەیانیم ئامادە ئەکرد، ئەویش لە باخچەکەدا وەرزشی دەکرد، لەپڕێکدا کەوت و تا گەیاندمانە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا".
هەروەهاهاوسەرەکەی ئۆزال ئەوەی بۆ میدیاکان ئاشکراکردووە ، "پاش توێکاری جەستەی ئۆزالی هاوسەرم، دەرکەوت کە ژەهرخوارد کراوە، بەڵام تا ئێستا نازانرێت چۆن و لەلایەن کێوە ژەهرخوارد کراوە".
لەساڵی ٢٠١٢ بەبڕیارێکی دادگای باڵای تورکیا، پاشماوەی جەستەی تورگوت ئۆزاڵ بەمەبەستی دۆزینەوەی هۆکاری گیانلەدەستدانی لە گۆرەکەی دەرهێنرایەوە، پاش توێکاری ئێسقانەکانی دەرکەوت کە ئۆزال بەهۆی پێدانی ژەهرێکی کوشندەوە گیانی لەدەستداوە.
تورگوت ئۆزال، سەرۆکی پارتی نیشتیمانی دایک" لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ١٩٨٣ زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێنا و بە سەرۆک وەزایرانی تورکیا دەستنیشانکرا.
 پاشان لە هەڵبژاردنەکانی  ساڵی ١٩٨٩ خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا کاندیدکرد و ماوەی چوارساڵ لە پۆستەکەیدا مایەوە هەتا لە ڕۆژی ١٧ی نیسانی ١٩٩٣ بەهۆکارێکی نادیار گیانی لەدەستدا.
ئۆزال بە سەرکردەیەکی ڕیفۆرمخواز و نوێگەر لەمێژووی تورکیادا هەژمار دەکرێت و ڕۆڵی گرنگی بینی لە دەسپێکردنی پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ کورد و ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان.

333 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/17/2021 8:27:17 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ