هەواڵ
به‌شه‌ خۆراكی هاوڵاتیان دابه‌ش ده‌كرێت
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
به‌ڕێوه‌به‌ری خۆراكی سلێمانی :له‌ هه‌فته‌ی ڕابردووه‌ وه‌ ده‌ستمان كردووه‌ به‌ دابه‌شكردنی به‌شه‌ خۆراكی هاوڵاتیان  هه‌ركاتێكیش به‌شه‌ خۆراكی مانگی تر هات دابه‌شی ده‌كه‌ین.

شه‌وكه‌ت محمد به‌ڕێوه‌به‌ری خۆراكی سلێمانی له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ئاڕاسته‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: ئه‌و ماددانه‌ی كه‌ له‌ به‌شه‌ خۆراكی ئه‌م مانگه‌دا هاتووه‌ زه‌یت و شه‌كره‌ و له‌ ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه‌ ده‌ستمان كردووه‌ به‌دابه‌شكردنی له‌ناوشاری سلیمانی ده‌وروبه‌ری ، هه‌ركاتێكیش به‌شه‌ خۆراكی مانگی تر هات ڕاسته‌وخۆ دابه‌شی ده‌كه‌ین.

وتیشی:سه‌باره‌ت زیادكردنی  مادده‌كان چاوه‌ڕێی بڕیارێكین له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراقه‌وه‌ كه‌ هه‌رگۆڕانكاریه‌ك بكرێت هه‌رێمیش ده‌گرێته‌وه‌.

بڕیاربوو هاوڵاتیان به‌شه‌خۆراكی دوو مانگ وه‌ربگرن به‌ڵام له‌ ئێستادا ته‌نها به‌شه‌خۆراكی 1 مانگ دابه‌ش ده‌كرێت  ، هاوكات بڕیاریش بوو مادده‌ی خۆراكی تر زیاد بكرێت به‌ڵام تا ئێستا هیچ گۆڕانكارییه‌ك نه‌كراوه‌ .
355 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/17/2021 11:03:02 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ