هەواڵ
بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی یەوە پۆلیسێک کوژرا
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 16 ی نیسانی 2021 ، لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە گەڕەکی کۆڵێن سیتی لە ناحیەی چوارقوڕنە ی سەر بەقەزای ڕانیە پۆلیسێک کوژرا .

شۆڕش ئیسماعیل ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین تایبەت بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " کاتژمێر ٦:٣٥ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی کەسێک بەناوی (آ،م،ب) لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٧ ڕەگەزی نێر پیشەی پۆلیس لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین/ بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ژاراوە، دانیشتوی ناحیەی چوارقوڕنە/ کۆڵێن سیتی گەیەندرایە پزیشکی دادوەری ڕانیە کە شوێنەواری فیشەک بەجەستەیەوە بوو دوای توێکاری بۆ تەرمەکەی ڕادەستیکەس و کاری کرایەوە " .

ناوبراو وتیشی " ڕوداوەکە لە کاتێکدا بووە کە دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیسی لە ڕانیە و چوارقوڕنە ئاگادار کرانەوە بە بوونی ڕووداوێکی تەقەکردن لە ناحیەی چوار قوڕنە/ کۆڵێن سیتی و لەگەڵ گەیشتنی هێزەکانمان بۆ شوێنی ڕووداوەکە تەقەکەرەکان ڕایان کردبوو بۆ شوێنێکی نادیار. چەند قەوانێکی تەقیوی جۆری چەکی کڵاشنکۆف و دەمانچە لە شوێنی ڕوداوەکە دۆزرانەوە و دەستیان بەسەردا گیراوە " .

وتەبێژی پۆلیس باسی لەوەشکرد " کە بە وتەی خێزانی کوژراوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ پێش خۆرئاوابوون لە نزیک ماڵەکەی خۆیان لە کۆڵێن سیتی لە ناحیەی چوارقوڕنە لەلایەن چەند کەسێکەوە دەسڕێژی گوللەی کرایە سەر و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە ، لەسەر ڕوداوەکە بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی لێ ئاگادار کرایەوە و مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە و فەرمانی دەستگیر کردن بۆتەقەکەرەکان دەرچوو بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێڕاقی و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە" .

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین وێنەی ئەو پۆلیسەی بڵاوکردەوە کە ئێوارەی ئەمڕۆ کوژراوە .

502 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/16/2021 10:08:41 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ