دۆسیە
جەژنی چوارشەممەی سووری ئێزیدیەکان چیە؟ بۆچی بە سوور ناودەبرێت؟
 ئاڕاستە
ئێزیدیەکان خۆیان بە شوێنکەوتەی یەکێک لە ئاینە دێرینەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەی میزۆپۆتامیا دەزانن. جەژنی چوارشەممەی سوور ئێوارەی رۆژی سێشەممە دەستپێدەکات و ئێزیدیەکان دەست دەکەن بە ئامادەکاری ئەو جەژنە، لالش دەبێتە مەنزڵگای هەزاران شوێنکەوتووانی ئایینی ئێزیدی، هەر کەسەو بەپێ ی توانای خۆی بۆ یادەکە ئامادە دەکەن‌، ئامادەکردنی نان بە ڕۆن و کونجی، کە دواتر بەسەر فەقیر و هەژاراندا دابەشدەکرێت، وەک پێشکەشکرکردنی قوربانیی لەو جەژنە خۆی نمایش دەکات.
ئێزیدیەکان پێیان وایە مەلیک تاوس هاتووەتە سەر زەوی‌ و بەهۆیەوە گەردوون بەسروشت ‌و جوانی گوڵە سورەکانی لەمانگی نیساندا ڕازاوەتەوە لەگەڵ خۆیدا خێرو خۆشی بۆ ئادەمیزا هێناوە زەوی پڕکردووە لە میهرەبانی وبە مرۆڤایەتی بەخشیوە ، ئەو بۆچونەیان هێندە لە موسڵمانان دوور نی یە ، کە ئیسلام پێ ی وایە گەردوون لەلایەن خواوە لە ڕۆژی هەینی دروست کراوە، ئێزیدیەکانیش دەڵێن  کە ڕۆژی چوارشەممە خودا کۆتایی بە دروست کردنی گەردوون هێناوە .
هێلکە ڕەنگ دەکرێن و دەیکوڵێنن ڕەنگ کردنی هێلکەکان وەک سیمبولی ئەو ڕۆژە خۆی نمایش دەکات لە ڕۆژی چوارشەممە، لە پەرستگای لالش ٣٦٥ فتیلە دادەگیرسێنن، کە بە واتای ژمارەی ڕۆژەکانی ساڵ دێت، ماناو مەبەستی ئاگرکردنەوەکەش لەو پەرستگایە، بۆ ئەوەیە کە ڕۆحە خراپەکان لە خۆیان دووربخەنەوەو ڕێگە بۆ مەلەک تاوس خۆشدەکەن، کە ئەویش واتای هاتنی خێرو خۆشییە، بەمەش یەکەم ئاگر هەڵدەگیرسێنێت و پێشوازی لەسەری ساڵی ئێزیدییەکان دەکات، ماڵان گوڵی سور بەدەرگاو ماڵەکانیاندا هەڵدەواسن.
 ئەوانەی لەنزیکەوە بەشداری ئەو ڕۆژە دەکەن لە وەڵامی هۆکاری دیاری کردنی ڕۆژی چوارشەمەی سوور لەبەرئەوەبێت بە چوارشەممەی سور ناوببرێت، کە ڕەنگی گول و ئاگرو هێلکە زەق کردنەوەی ڕەنگی سوور ئەو ڕۆژەی ناساندبێ ئێزیدییەکان لەو ڕۆژە سەردانی یەکتر دەکەن خۆشی و خۆشەویستی بۆ یەکتر دەردەبڕن، ئەم سەردانە تەنیا لەناوخۆدا نییە، بەڵکو هەندێک لە موسڵمان و مەسیحیەکانیش بەتایبەتی لە پارێزگای دهۆک و موێل سەردانیان دەکەن‌و جەژنە پیرۆزەیان ئاڵوگۆر دەکەن، دواتریش سەردانی گۆڕەکانی کۆچ کردوانیان دەکەن.
لە نەریتی ئێزیدیەکان هاوسەر گیری تەنها لە ناو خۆیاندا ئەنجام دەدرێت و هەر کوڕ و کچێک هاوسەرگیری لەگەڵ ئەدیانەکانیتر بکەن لەناو خویان دەری دەکەن ؛ بە باوەری ئەوان ئاینی ئەوان پاک و بێگەردە نابێت کەسیتر تێکەڵ بە ئاینەکەیان ببێت.
هاورێیەتی کەسانی بەدەر لە ئاینەکەی خویان زۆر پێخوشە و هەر کەسێکی تر کە لە هەر ئاینێک بێت سەردانی پەرستگاکانیان بکات بەگەرمی پێشوازی ڵێ دەکەن و روونکردنەوەی پێ دەدەن لەسەر ئاینەکەی خۆیان.
لالش لە قەولی ئێزدياندا هاتووە کە نيشانەى هەتاوە و ئەوان پێی دەڵێن "ليلش".
ئاگر لە چوار كايە سەرەكيەكەى دروست بونى گەردوونە لەگەڵ ئاو و هەوا و خاک يەك دەگرێت لە سةر زەوی دەبێتە سيمبولى خۆر و هەتاو.
خۆر :دەبێتە سيمبولى نورى خوا لە ژيان و دەبێتە قيبلەگاى ئێزديان و ڕۆژانە سى جار لە كاتى دوعاكردن رووی تێ دەكەن بو زیادبوونی ڕزق و ماڵیان.
مار :سيمبولی نەمرى و زیندویەتی و سيمبولى ئاوە لەسەر جێگای پيرۆز و دەبێتە پاسەوان بۆ كانیەکان. هەروەها گۆڕينى کاژی مار نيشانەى نوێبونەوە و نەمريە.
گۆڕی مردوو : مردوو لای ئێزیدیەکان سەر لە ڕوژئاوا و پێ لە ڕۆژهەڵات دەنێژرێت، ئەمەش نيشانەى ئاوابونى ڕۆژى مردووە. هەروەها گرنگە دارى زەيتون لة سەرگۆڕى مردوو بچێنن وەك نيشانەى سەوزايی هەميشەیى و لەسەر کێڵی مردووەکەش وێنەی خۆر دەكێشن.
گۆڕستانی ئێزیدیەکان وەکو هی مسوڵمانانە بەڵام مردووەکانیان لەسەر پشت بەخاک دەسپێرن و ڕوی دەکەنە خۆر هەڵات وەک نیشانەی خۆرپەرستی.

195 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/14/2021 4:03:33 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ