هەواڵ
لیژنەی باڵای بینینی مانگ بۆ دیاری کردنی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز کۆدەبێتەوە
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د



سەبارەت بە دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، " تا ئێستا هیچ ڕۆژێکیان وەک یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان دیاری نەکردووە". 

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند؛ " ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١١ی نیسانی ٢٠٢١ لیژنەی باڵای بینینی مانگ بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکانی پارێزگاکانی هەرێم (سلێمانی، هەولێر، دهۆک، هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان) لەگەڵ وەقفی سوونی عێراقی و وڵاتی عەرەبستانی سعودی کۆدەبنەوە، بۆ دیاری کردنی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز".

 ئاماژەی بەوەشکرد؛ " ئەگەر مانگ لە ئاسمانی هەرێم بینرا، ڕۆژی دووشەممە ١٢ی نیسان دەبێتە یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان، ئەگەر مانگ نەبینرا ئەوە سێشەممە ١٣ی نیسان وەک یەکەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دیاری دەکرێت".

ڕاشیگه‌یاند؛ ئەوەی کە ئێستا باسەکرێت تەنها قسەی فەلەکناسانە و لای ئێمە پشتڕاست کراو نییە، چونکە ئێمە لیژنەیەکی تایبەتمان هەیە کە دەبێت لە ڕووی شەرعییەوە مانگ بە بەڵگە ببینرێت، هیچ کەس و لایەنێک بۆی نییە دەستنیشانی یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان بکات.


بەهۆی جیاوازی لەنێوان ڕۆژژمێری زاینی و کۆچی، ساڵانە بەپێی ڕۆژ ژمێری زاینی مانگی ڕەمەزان ١٠ ڕۆژ پێش وادەی دیاریکراوی ساڵی پێشوو دێت، بەڵام بۆ دڵنیابوون بۆ بەڕۆژووبوون لە مانگی رەمەزان و جەژنی ڕەمەزان، بینینی مانگ کراوەتە پێوەر. 
212 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/8/2021 9:36:30 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ