خاوەن پێداویستیەکی تایبەت لە سەربان کەوتەخوارەوە گیانی لەدەستدا
ئاڕاستە : هەردی حەسەن
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 7 ی نیسانی 2021 ، خاوەن پێداویسەی یەکی تایبەت لە قەزای پشدەر قەڵادزە لە سەربان ( بان) ماڵی خۆیان کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا .
شۆڕش ئیسماعیل ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " ئێوارەی ئەمڕۆ هاوڵاتیەکی خاوەن پێداویستی تایبەت (شەلەل دەماغ) بەناوی (ئـ . ع . م) ڕەگەزی نێر، لەدایک بووی ساڵی 1997 دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی شەهیدان بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ و بەهۆی سەختی برینەکەشیەوە گیانی لەدەستدا " .
ناوبراو وتیشی " بەوتەی کەسوکارەکەی کوڕەکەیان خاوەن پێداویستی تایبەتە و ئێوارەی ئەمڕۆ پاش ئەوەی چۆتە سەربانی ماڵەوە بەربۆتەوە و بەوهۆیەشەوە بە سەختی بریندار بووە بەهۆی گاریگەی برینەکەی گیانی لەدەستداوە و لە ئێستادا دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە.
|