سلێمانی... لە رووداوێکی هاتووچۆدا هەشت کەس بریندار بوون
ئاڕاسته:بههار ئهحمهد
بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگەی تاسڵوجە - دوکان نزیک بازگەی کەڵەوانان لەنێوان پاسێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت روویداوە و بەهۆیەوە هەشت کەس برینداربوون.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ڕایگهیاند؛ "ئەو پاسەی تووشی رووداوەکە بووە کارمەندانی گرتووخانەی سووسێی پێبووە بۆ ئەوەی بیانبات بۆ دەوام".
وتیشی؛ "بەهۆی رووداوەکەوە هەشت بریندار بە ئەمبوڵانسەکانی فریاکەوتنی خێرا گەیێندراونەتە نەخۆشخانەی شار و باری تەندروستیان جێگیرە و بەشێکیشیان دوای چارەسەر نەخۆشخانەیان جێهێشتووە".
|