هەواڵ
بە تۆمەتی بڕینی 70 داری سروشتی هاووڵاتییەك دەستگیركرا
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د



بە تۆمەتی بڕینی 70 داری سروشتی ، لە سنوری سیتەك هاووڵاتییەك دەستگیركرا .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەوەی هاووڵاتییەك لە سنوری گوندی گەڕە دێی سەر بە ناحییەی سیتەك هەستابوو بە ڕاماڵین و تەخت كردنی نزیكەی 4 دۆنم  زەوی گشتی و بڕینی 70 داری سروستی، بنكەی پۆلیسی دارستانی سیتەك دەستیانكرد بە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی تۆمەتبار، لە ئەنجامدا توانرا هاووڵاتیەكە بدۆزرێتەوەو دەستگیر بكرێت. 

راشیگەیاند: پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەكە ڕێكخراوە و ڕادەستی دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.
113 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/7/2021 12:48:58 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ