هەواڵ
مەکتەبی سیاسی یەکێتی پەیامێک ئاڕاستەی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی دەکات
 ئاڕاستە

بەبۆنەی سەرکەوتنی ۱۳هەمین کۆنگرەی ئەنجومەنی باڵای  ئیسلامی لە عیراق مەکتەبی سیاسی یەکێتی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستە کردن.

دەقی پەیامەکە:

بەرێز / یٔەنجومەنی باڵای یٔیسلامی لە عێراق
بابەت/ پیرۆزبایی 
سڵاوێكی گەرم ...
بەناوی هاوسەرۆك ‌و مەكتەبی سیاسی ‌و یٔەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پیرۆزبایەكی گەرمتان یٔاراستە دەكەین، بەبۆنەی سەركەوتنی (13)یەمین كۆنگرەی گشتی یٔەنجومەنی باڵای یٔیسلامی لەعێراق و هەڵبژاردنەوەی بەڕێز سەید شێخ هومام باقر حەمودی بەسەرۆكی یٔەنجومەن. 
هیوادارین سەركەوتنی كۆنگرەكەتان و هەڵبژاردنی سەرۆك ‌و مەكتەبی سیاسی ‌و سەركردایەتی نوێ‌،  گۆڕ‌و تینی زیاتر ببەخشێت بە خەباتی یٔەنجومەنە تێكۆشەرەكەتان، بۆ بەدیهێنانی یٔامانجەكانی و خزمەتكردن بە گەلانی عێراق. 
  یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەیوەندییەكی مێژووی دۆستانەی لەگەڵ یٔەنجومەنی باڵای یٔیسلامی لە عێراق هەیە و لە ساڵانی دوورو درێژی خەبات و لە وێستگە جیاجیاكاندا، هاوسەنگەر بووینە دژی زوڵم ‌و ستەمی رژێمی بەعس و لە بنیادنانەوەی عێراقی نوێیشدا، لە زۆر پرسدا هاوهەڵوێست بووینە. پەرۆشی پەرەپێدانی پەیوەندی دۆستانەی نێوانمانین. 
  جارێكی تر پیرۆزەو هیوای سەركەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین. 


مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
6/4/2021
63 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/6/2021 8:09:58 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ