هەمەڕەنگ
ئه‌مه‌ بخوێنیته‌وه‌ سه‌ووزه‌ و میوه‌ زۆرتر ده‌خۆیت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

ئه‌و مادده‌ و ڤیتامینانه‌ی كه‌ له‌ میوه‌ و سه‌وزه‌دا هه‌یه‌ كۆمه‌ڵێڵ سوودی گرنگ به‌ ته‌ندروستی ده‌به‌خشن، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌ ته‌واوی وازیان لێبهێنێت و نه‌یانخوات ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ تووشی گرفتی ته‌ندروستی زۆر ببیته‌وه‌.

ئاگاداربه‌ ...ئه‌گه‌ر گرنگی‌ نه‌ده‌یت به‌ سه‌ووزه‌ و میوه‌ ئه‌وا دووچاری‌ ئه‌مانه‌ ده‌بیته‌وه‌:-
توانای بینینت له‌ شه‌واندا لاواز ده‌بێت
جه‌سته‌ت بڕێكی زیاتر له‌ ئاره‌ق ده‌رده‌دات
ئه‌گه‌ری تووشبوونت به‌ خه‌مۆكی زیاتر ده‌بێت
ره‌نگه‌ تووشی به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن ببیت
ره‌نگه‌ تووشی كێشه‌ ببیت له‌ كاری كۆئه‌ندامی هه‌رسدا
ره‌نگه‌ تووشی كۆبوونه‌وه‌ و به‌ستنی خوێن ببیت له‌ ده‌ماره‌كانتدا
هێڵی سوور له‌ ژێرچاوه‌كانتدا ده‌رده‌كه‌وێت و ره‌نگی پێستت ده‌گۆڕێت
پێویستت به‌وه‌ ده‌بێت پاره‌ی زیاتر بده‌یت به‌ پزیشكی ددان چونكه‌ كێشه‌ی ددانه‌كانت زیاتر ده‌بێت.
101 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/6/2021 11:43:47 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ