وەرزش
جگه‌له‌یاری‌ له‌شجوانی‌ بۆ گه‌ووره‌بونی‌ ماسولكه‌كانت ئه‌مه‌ش بكه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون


خه‌و سه‌رچاوه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ هێووربوونه‌وه‌ی‌ له‌ش و ده‌روونه‌ ، زۆر گرنگه‌ شه‌وان له‌كاتی‌ خۆیدا بخه‌ویت ، به‌تایبه‌تی‌ گه‌نجان ، ئه‌و گه‌نجانه‌ی‌ سه‌رقاڵی‌ یاری‌ له‌شجوانین و هه‌وڵی‌ گه‌ووره‌بوونی‌ ماسولكه‌كانی‌ له‌ش ده‌ده‌ن به‌تایبه‌تی‌ ماسولكه‌ی‌ سمت و ڕان و سنگ و قۆڵ ، بۆ  خانمان و پیاوانیش سه‌رباری‌ خۆماندوو كردنێكی‌ زۆر بۆ دروست بوون و گه‌ووره‌بوونی‌ ماسولكه‌ی‌ له‌ش ، ئه‌گه‌ر هاتوو شه‌وان له‌كاتی‌ خۆیدا نه‌خه‌ویت له‌ش سوود له‌و وه‌رزش و یارییه‌ نابینێت كه‌ خۆت پێوه‌ ماندوو كردووه‌ .

بزانه‌ خه‌و له‌كاتی‌ خۆیدا چه‌ند سوود به‌ ماسولكه‌كانت ده‌گه‌یه‌نێت :-
*زیادبوونی‌ هۆرمۆنی‌ گه‌شه‌ له‌له‌شدا له‌كاتی‌ خه‌وتن ئه‌م هۆرمۆنه‌ زۆر پێویسته‌ بۆ ماسولكه‌خانه‌كان
*گه‌یشتنی‌ پرۆتین و مادده‌ خۆراكییه‌كان بۆ ماسولكه‌ شانه‌كان.
*زوو خه‌وتن ده‌بێته‌ هۆی‌ ده‌ردانی‌ زۆربه‌ی‌ ئه‌و هۆرمۆنانه‌ی‌ به‌رپرسن له‌ ئارام بوونه‌وه‌ی‌ مێشك .
282 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/6/2021 11:21:14 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ