هەمەڕەنگ
خواردنی ئەم خۆراكانە بەیەكەوە زیانی هەیە
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د

تائێستا زانیوتە هەندێ خواردن هەیە نابێت پێكەوە بخورێن، چونەكە زیانیان زیاترە لە سوود.

١. شیر و شیرەمەنی لەگەڵ گۆشت خراپە.
٢. ترشی و سوێری هەرچی بە سركە دروست كرابێت، لەگەڵ برنج خراپە. 
٣. سیر و پیاز بەیەكەوە. كەوەر و توور بەیەكەوە. ئەمانە بۆ بینایی خراپە.
٤. ماست و سپێناغ بەیەكەوە خراپە. ماست و پاقلەش خراپە، ئەگەر خواردت، یان گوێز یان زەعفەرانی لەگەڵ بخۆ.
٥. هێلكە و توور بەیەكەوە خراپە. شیر و هەنجیریش بەیەكەوە، بۆ دڵ و مێشك خراپە.
٦. میوە لەدوای هەر جۆرە خواردنێكی گۆشتی، تا (۳) كاتژمێر دواتر نابێت بخورێت.
٧. هێلكە لەگەڵ ماسی خراپە بۆ گولی و فەلەجی و نرقس و قۆڵنج و مایەسیری و ددان.
٨. بە زۆری هەموو ڕۆژێ خواردنی هێلكە خراپە، دەبێتە هۆی لەكەی پێست و ئاوسانی سپڵ و بای گەدە.
٩. سركە یان ئاوی لیمۆ لەگەڵ ماست خراپە، دەبێتە هۆی لەكەوپەڵەی دەموچاو.
١٠. هەنار و كاڵەك و هەنگوین و، كاڵەك و مێوژ بەیەكەوە خراپە.
١١. زۆر خواردنی گۆشتی گا و ئاژەڵی كێوی بەردەوام خراپە.

 گروپی زانیاری پزیشكی
145 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/6/2021 9:31:12 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ