ترافیک
بەوێنە: دوو کەس گیانی لەدەستداو چوارکەسیش بریندار بوون
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن
بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە 5 ی نیسانی 2021 لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەملەی گوندی تورانی سەربەناحیەی ڕزگاری، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە 2 کەس گیانیان لەدەستداو 4 کەسی تریش بریندار بوون .

بەپێ ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان کە وێنەیەکی بۆ ئاڕاستە نێردراوە تیدا هاتوە " بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (تویتا دبل هایلۆکس ونیسان دبل) ڕێگەی لەملەی گوندی تورانی سەربەناحیەی ڕزگاری شەش کەس بریندار بوون ،دوای گەیاندنی بریندارەکان بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە (2 )دوو لەبریندارەکان گیانیان لەدەست دا کەهەردوکیان ئافرەتن و یەکێکیتر لە بریندارەکان کەکچێکی (12)ساڵانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کرا " .

هەر لەسەر هەمان ڕووداو ، مقدەم عەلی جەمال قدوری ،وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاندووە " ئەو دوو ئافرەتە کەهەریەکەیان سەرنشینی ئۆتۆمبێلێک بوون بەناوەکانی (نعیمە احمد ڕەزا) لەدایکبووی  1955دانیشتووی گوندی بنە بەراز و( گەمرە حسین جراد ) کەلەنەتەوەی عەرەبەو دانیشتووی مەندەلیە گیانیان لەدەستداوە و  شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەکەو دوو سەرنشینی دیکە برینداربوون .

لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکان ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراون" .

لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە .

107 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/5/2021 12:49:11 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ