له‌كاتی تووڕه بوون چی بكه‌یت باشه ؟
ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
توڕه‌بوون و هه‌ڵچوونی زۆر له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه جیاوازه، به‌ڵام به‌شێكی سه‌ره‌كی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماندوو بوونی ده‌روون و سترێس و بیركردنه‌وه‌ی زۆر، كه گرنگه بتوانیت كه‌می بكه‌یته‌وه چونكه كاریگه‌ری سلبی به‌تایبه‌ت له‌رووی پیشه‌ییه‌وه هه‌یه، كه‌واته پێویسته چی بكه‌یت؟
*بایه‌خ بده به راهێنانی وه‌رزشی، چ جۆره وه‌رزشێك ئاره‌زووی ده‌كه‌یت هه‌وڵبده بیكه‌ره به‌شێك له ژیانت، چونكه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ده‌روونت هه‌یه.
*پشوو بده به‌پێی ماندووبوونی جه‌سته‌ت و دووربكه‌وه‌ره‌وه له شه‌كه‌تی و هیلاكی زۆر كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌روونت هه‌بێت، چ له‌رووی خه‌وه‌وه یان ماوه‌ی حه‌وانه‌وه بێت.
*كاتێك هه‌ست به توڕه‌یی و نائارامی ده‌كه‌یت، راسته‌وخۆ له‌و جێگایه دووربكه‌وه‌ره‌وه و ده‌روونت رێكبخهرهوه و تا ده‌توانیت هه‌ناسه‌ی قوڵ هه‌ڵمژه و له هاواركردن خۆت بپارێزه
*هه‌وڵبده تۆپێكی بچوكی نه‌رم پێ بێت تا كاتێك توڕه ده‌بیت په‌ستانی بخه‌یته سه‌ر و ده‌روونت ئارام بێته‌وه.
|