تەندروستی
ئه‌و پشكنینانه‌ی‌ كه‌ گرنگن بۆ هه‌ڵئاوسانی‌ سك
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

ئاوسانی‌ سك یاخوود وورگ یه‌كێكه‌ له‌ كێشه‌ باوه‌ ته‌ندروستییه‌كان ، پسپۆران باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن زۆر جار ئاوسانی‌ سك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بوونی‌ ناته‌ندروستی‌ له‌ جگه‌ردا چونكه‌ زۆربه‌ی‌ نیشانه‌كانی‌ بوونی‌ نه‌خۆشی‌ له‌ جگه‌ردا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌مان ئه‌و نیشانانه‌ی‌ كه‌ بوونه‌ته‌ هۆی‌ هه‌ڵئاوسانی‌ سك .

نیشانه‌كانی‌ ئاوسانی‌ سك : 
*زۆرجار توشی‌ ڕشانه‌وه‌ت ده‌كات
*ماندوو بوونێكی‌ زۆر 
*كه‌م ئاره‌زووی‌ خواردن .
*به‌رده‌وام قه‌بزی‌ .
*زۆرجار ته‌نگه‌نه‌فه‌سی‌ 
*هه‌ست به‌ئاوسانی‌ وورگت ده‌كه‌یت .
*زیاد بوونی‌ كێشت .
باشتروایه‌ ، پشكنینی‌ سك بكرێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دڵنیا بیت له‌ ته‌ندروستی‌ جگه‌رت ، جگه‌ له‌مانه‌ش پشكنینی‌ بۆری‌ میز و میزه‌ڵدان چونكه‌ زۆرجار هه‌وكردنی‌ میز و میزه‌ڕۆ هۆكارن بۆ ئاوسانی‌ سك و ریخۆڵه‌ .

507 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/4/2021 9:48:51 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ