هەواڵ
كوڕه‌ كوردێكی سلێمانی دوای سێكسكردنی له‌گه‌ڵ كچێك پارچه‌پارچه‌ی ده‌كات
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
عەزام مەنگۆری، تەمەن 24 ساڵ، کە خەڵکی پارێزگای سلێمانییە ساڵی 2018 چووەتە بەریتانیا، بەڵام مافی پەنابەرێتی ڕەتکراوەتەوە له‌ ساڵی 2020 دا دوای سێكسكردنی له‌گه‌ڵ كچێكی به‌ریتانی ده‌یكوژێت و پارچه‌ پارچه‌ی ده‌كات.

ئەو گەنجە کوردەى خەڵکی هەرێمی کوردستان کە وەک پەناخواز لە بەریتانیایە و تۆمەتبارە بە پارچەپارچەکردنی کچێکی بەریتانی پاش ئەنجامدانی سێکس لەگەڵی، لە دادگا وتوویەتی کە تەرمەکەى شاردووەتەوە چونکە ترساوە لەوەى دیپۆرتبکرێتەوە.   

درەنگانێکی شەوی 1ی ئەیلولی 2020، عەزام مەنگۆری کچێکی بەریتانی تەمەن 32 ساڵ بە ناوی لۆرین کۆکس دەبینێت کە لە یانەیەکی شەوانە دەگەڕێتەوە و دوای دەکەوێت، پاشان لە لاکۆڵانێکدا سێکس دەکەن، پاشان دەچنە سەرەوە بۆ ئەو شوێنەی کە عەزام تێیدا ژیاوە لەسەرو بینای کەبابخانەیەک لە شاری ئێکزیتەر لە بەریتانیا.  

بەپێی نوێترین دانیشتن، دادگا چەند ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە کە دەریدەخات سەرەتا عەزام دوای لۆرین دەکەوێت،  عەزام لە دادگا دەڵێت، لۆرین وتی با بچینە لاکۆڵانێک، "لەوێ سێکسمان کرد، من دەنگم ڕیکۆرد کردووە بۆئەوەى لە ئەگەری دۆخێکی نەخوازراودا وەک بەڵگە بەکاریبهێنێت."  

عەزام دەشڵێت، "لەدوای سێکس، لۆرین جۆرە دەرمانێکی بێهۆشکەری بەکارهێناوە کە هەرگیز نەمبینوە، دوای ئەوە لەهۆش خۆی چوو."  

  پاشان عەزام ماوەی هەفتەیەک تەرمەکەى لە شوقەکەى خۆیدا دادەنێت و دواتر پارچە پارچەی دەکات و دەیباتە سەر زبڵدان و تەرمەکەى فڕێ دەدات، لەو ماوەیەدا عەزام سیمکارتی لۆرین بەکاردەهێنێت و نامە بۆ خێزان و هاوڕێکانی دەنێرێت بۆ ئەوەى بیسەلمێنێت کە هێشتا زیندووە.  


3696 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/3/2021 12:41:57 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ