تەندروستی
سێ‌ به‌شه‌ خۆراك له‌ناته‌ندروستی‌ ده‌تپارێزێت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون


به‌گشتی‌ له‌ سه‌روو ته‌مه‌نی ٤٠ ساڵییه‌وه‌ ده‌بێت كۆمه‌ڵێك ڤیتامین و كانزا وه‌ربگرین، بۆئه‌وه‌ی جه‌سته‌مان به‌ ته‌ندروستی بمێنێته‌وه‌ و دوور بین  له‌ نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كان و هه‌موو كێشه‌ ته‌ندروستییه‌كان .

-ڤیتامین  B12
یه‌كێك له‌ گرنگترین ڤیتامینه‌كان  به‌تایبه‌ت له‌دوای ته‌مه‌نی ٤٠ ساڵی، گرنگه‌ بۆئه‌وه‌ی كاری مێشك و خوێن باشتر بكرێت، چونكه‌ له‌ته‌مه‌نێكی گه‌نجیدا جه‌سته‌ بڕی پێویستی ڤیتامین B12 له‌ڕێگه‌ی خواردنه‌وه‌ وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌ساڵاچووندا ئه‌وه‌ كه‌مده‌بێته‌وه‌ B12 وه‌ربگرن ، ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ ئه‌م ڤیتامینه‌یان تێدایه‌ (شیر ،هێلكه‌ ، گۆشت ، مریشك ، جگه‌ر ، چه‌ره‌سات ، ماسی‌ )
- ڤیتامین D
ڤیتامین D له‌ چه‌ورییه‌كاندا ده‌توێته‌وه‌، و رۆڵێكی گرنگی هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی ئێسك بتوانێت كالسیۆم بمژێت، هه‌روه‌ها كه‌میی ئه‌م ڤیتامینه‌ ده‌بێته‌ هۆی تووشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ره‌قبوونی خوێنبه‌ره‌كان و شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و قۆڵۆن، بۆیه‌ پێویسته‌ ڤیتامین D به‌شێوه‌ی ته‌واوكه‌ری خۆراكی وه‌ربگرن، هه‌روه‌ها ئه‌و خواردنانه‌ بخۆن كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن پێی وه‌ك ، ماسی سه‌له‌مون و تونه‌ و شیر و ماست و كه‌ره‌ و هێلكه‌ و ئاوی پرته‌قاڵ و شۆفان، له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌كانی سۆیا.
-كالسیۆم
به‌وه‌ ده‌ناسرێت كه‌ تاكه‌ كانزایه‌ كه‌ گرنگبێت بۆ ته‌ندروستی ئێسك، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ به‌ساڵاچووندا، هه‌روه‌ها رۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت بۆ گه‌شه‌ی ئێسك و پارێزگاریكردن له‌ مانه‌وه‌ی به‌ به‌هێزی، بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌وانه‌ی‌  سه‌روو ته‌مه‌نی ٤٠ ساڵ رۆژانه‌ ١٠٠٠ میلیگرام كالیسیۆم وه‌ربگرن.
163 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/3/2021 10:36:59 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ