هەواڵ
هه‌رێم ..پێدانی‌ قه‌رزی‌ بچووك به‌گه‌نجان ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

 به‌رێوه‌به‌ری سندوقی پشتیوانی له‌وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد: له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا پێدانی قه‌رزی پڕۆژه‌ی بچوك به‌گه‌نجان له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

ئارام ئه‌نوه‌ر ڕایگه‌یاند : له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌ست ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ پێدانی قه‌رز به‌گه‌نجان به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی بچوك له‌ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ویش دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه‌ی پێشتر به‌ خاوه‌ن پرۆژه‌كان دراوه‌، كه‌ ماوه‌ی مانگێكه‌ ده‌ست به‌ وه‌رگرتنه‌وه‌یان كراوه‌ .
رونیشیكرده‌وه‌ له‌كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ ئه‌و قه‌رزه‌ به‌ هه‌مان میكانیزمی جاران ده‌بێت و له‌ یه‌ك ملیۆن دینار تا 15 ملیۆن دینار ده‌درێت به‌و كه‌سانه‌ی  ده‌یانه‌وێـت پڕۆژه‌ی بچوك دابمه‌زرێنن، له‌ماوه‌ی رابردو 8 هه‌زارو 136 كه‌س له‌قه‌رزی پرۆژه‌ی بچوك له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم سودمه‌ند بون و له‌و ماوه‌یه‌ 32 ملیار دیناریان پێدراوه‌.
به‌ڕێوه‌به‌ری سندوقه‌كه‌ رونیشیكردوه‌ته‌وه‌: ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزه‌  كاریگه‌ری باشی ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بێكاری و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار، به‌تایبه‌تی ئێستا دامه‌زراندن له‌ داموده‌زگاكانی حكومه‌ت نیه‌ و خوێندكارێكی زۆر زانكۆیان ته‌واو كردووه‌ .
746 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/30/2021 2:34:37 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ