کۆمەڵایەتی
ئه‌م شه‌ش ڕێگه‌یه‌ بگریته‌ به‌ر دڵخۆش و سه‌ركه‌وتوو ده‌بیت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر قۆناغه‌كانی‌ ژیاندا گه‌وره‌ترین ده‌ست كه‌وتی‌ دڵ خۆشییه‌ ، زۆرجار ئه‌و ڕێگایانه‌ وون ده‌كه‌ین كه‌ ده‌تكاته‌ كه‌سێكی‌ سه‌ركه‌وتوو ،  بۆ سه‌ركه‌وتن و دڵ خۆش بوونت ئه‌م خالاَنه‌ په‌یڕه‌و بكه‌ :-

* له‌گه‌ڵ رابردوت ئاشت به‌، به‌مشێوه‌یه‌ كاریگه‌ری ناكاته‌ سه‌ر داهاتوت.
* كات چاره‌سه‌ری هه‌موو شتێك ده‌كات، هه‌ربۆیه‌ كاتێك روبه‌ڕوی گرفتێك ده‌بیته‌وه‌، بۆ كاتی جێبهێڵه‌.
* ئه‌وه‌ی كه‌ كه‌سانی دیكه‌ چۆن بیرت لێده‌كه‌نه‌وه‌، كاری تۆ نییه‌ و پێویستیش نییه‌ خۆتی پێوه‌ سه‌رقاڵ بكه‌یت.
* ژیانی خۆت به‌راوردی كه‌سانی دیكه‌ مه‌كه‌، بڕیار له‌سه‌ر ژیانی كه‌سانی دیكه‌ مه‌ده‌.
* زۆر ئاساییه‌ وه‌ڵامی هه‌مو شتێك نه‌زانیت و بڵێیت "نازانم".
* تۆ تاكه‌ كه‌سی كه‌ خۆت دڵخۆش بكه‌یت، هیچ كه‌سێك ناتوانێت ئه‌و كاره‌ت بۆ بكات.
*پێبكه‌نه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌مو كێشه‌كانی جیهان هی تۆ نین، كاتێك رۆژێكی تاریكت هه‌یه‌، دڵخۆشبه‌ به‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ خراپتر نییه‌.
198 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/30/2021 11:05:22 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ