کۆمەڵایەتی
خانمان بێزارن له‌م ڕه‌فتارانه‌ی‌ پیاوان
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

پیاوان كۆمه‌ڵێك ڕه‌فتار ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ بێزار بوونی‌ خانمان كه‌ ڕه‌نگه‌ دركی‌ پێ‌ نه‌كه‌ن ، هه‌ربۆیه‌ ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وت و ڕه‌فتارانه‌ كه‌ پیاوان په‌یڕه‌وی‌ ده‌كه‌ن ، خانمان غه‌می‌ پێ‌ ده‌خۆن و بیری‌ لێده‌كه‌نه‌وه‌  ، تا وات لێ‌ دێت به‌ته‌واوی‌ بێزار ده‌بیت له‌ خوودی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت .

پیاوان ئاگاداری‌ ئه‌م ڕه‌فتارانه‌تان بن :-
*سه‌پاندنی رای خۆی له‌ هه‌موو كارێكدا، هه‌ندێكجار قورسه‌ پیاوان بڕوا بكه‌ن كه‌ هه‌ڵه‌ن ، لێره‌دا پێویسته‌ ئافره‌ت له‌وه‌ تێبگات كه‌ پێویسته‌ هه‌میشه‌ ڕای خۆی هه‌بێت به‌ڵام به‌ پشت به‌ستن به‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ دروست نه‌بێت له‌ نێوانیاندا، ئه‌و كاته‌ش كه‌ پیاو خۆی زاڵ بكات به‌سه‌ر ئافره‌تدا بۆ ئه‌وه‌ی ڕای خۆی بسه‌پێنێت ئه‌وه‌ بۆ ئافره‌ت زۆر بێزاركه‌ر ده‌بێت .
*سه‌یركردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی وه‌ك ته‌نها دایكێك و خزمه‌تكردنی ماڵ به‌بێ بایه‌خ پێدانی، واته‌ رێز نه‌گرتن و قه‌در نه‌گرتنی و ته‌نها بایه‌خ دان به‌ كاری ده‌ره‌وه‌ و ماندووبوونی خۆی.
*خانمان ئاره‌زوو ده‌كه‌ن كه‌ به‌پێی پێویست هاوسه‌ره‌كانیان ده‌سخۆشی و ستایشیان بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی پیاو ته‌نها ڕه‌خنه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی بگرێت ئه‌مه‌ واده‌كات هاوسه‌ره‌كه‌ی نرخ و به‌های خۆی لا كه‌مببێته‌وه‌ و زۆركات بیر له‌ جیابوونه‌وه‌ بكاته‌وه‌ .
*رێز نه‌گرتن له‌ قسه‌كانی و هه‌ژماركردنی وه‌ك كه‌سی پله‌ دوو كه‌ هیچ رۆڵی نییه‌، ئه‌مه‌ واده‌كات خۆشه‌ویستی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی كه‌مبێته‌وه‌.
199 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/16/2021 12:19:07 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ