هونەر
سۆنیا بێتوشی‌ شێنێ‌ هۆشیار ڕه‌خنه‌باران ده‌كات و داوای‌ سزای‌ قورس ده‌كات
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ دوێنێ‌ نوسینگه‌ و دوكانه‌كانی‌ خانمه‌ مۆدێل شێنێ‌ هۆشیار له‌لایه‌ن قایمقامیه‌تی‌ سلێمانییه‌وه‌ داخران و ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و كه‌ل و په‌لانه‌دا گیرا كه‌ له‌نێو دوكانه‌كانی‌ و نوسینگه‌كه‌ی‌ خۆی‌ ئاماده‌یان كرددوه‌ و به‌خانمانیان فرۆشتووه‌ .

سۆنیا بێتوشی‌ شاجوان و خانمه‌دیاری‌ نێو تۆری‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ شێنێ‌ هۆشیار ڕه‌خنه‌ باران ده‌كات و ده‌ست خۆشی‌ هه‌یه‌ ، له‌ستۆری‌ ئینستاگرامی‌ خۆی‌ ده‌ڵێت :" 
ده‌ستخۆشی له‌ قایمقامیه‌تی سلێمانی ده‌كه‌م،  جۆره‌ كه‌سانه‌ ده‌بێ سنورێك بویان دابنرێت، چونكه‌ ره‌نگه‌ له‌ داهاتوودا گیای ماده‌بێهۆشكه‌ر یش له‌ دوكانی جلوبه‌رگ و خانوبه‌ردا دروست بكه‌ن ، ئه‌مانه‌ له‌ژێر ناوی‌ مۆدێل و بزنزسدا تاوانی مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ن بۆیه‌ داوای قۆرسترین سزای بۆ ده‌كه‌م.
هه‌ر له‌ درێژه‌ی‌ ده‌ست خۆشییه‌كه‌ی‌ سۆنیا ده‌ڵێت خوا ئاگای‌ له‌ هه‌موو شتێكه‌ و به‌م شێوه‌یه‌ ئاشكرا و ڕسوا ده‌بن."
دوێنێ‌ دوای‌ ئاشكرا كردن و  داخستنی‌ نوسینگه‌ و دوكانه‌كانی‌ شێنێ‌  هۆشیار له‌لایه‌ن قایمقامییه‌ته‌وه‌ ، خانمه‌ مۆدێل شێنێ‌ هه‌تا ئێستا یه‌ك ڕوون كردنه‌وه‌ی‌ داوه‌ ئه‌ویش له‌ ستۆری‌ ئینستاگرامی‌ خۆی‌ ده‌ڵێت :"له‌م ڕۆ به‌دواوه‌ هه‌ر جێگه‌یه‌ك پێویستی‌ به‌ ئاكتیڤی‌ په‌یجه‌ بێبه‌رامبه‌ر سیناریۆیه‌كی‌ دارێژراوی‌ بۆ دانێن بۆیه‌ ببنه‌ جێگه‌ی‌ باسی‌ سۆشیال میدیا ". 

379 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/14/2021 12:21:16 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ