هەمەڕەنگ
لە چەمکێکەوە بۆ ژوری نمایش،کیا سۆنێت گەیشت
 ئاڕاستە:کاوان عومەر

‎ئۆتۆمبێلی شێوە سپۆرت و پتەو بەردەست دەبێ بۆ کڕیارەکان لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا. لە مانگی شوبات سۆنێت سەرەتا وەکو چەمکێک دەرکەوت لە ئەوتۆ ئکسپۆ لە دەلهی.
‎گەشەی کرد بۆ ئەوەی پێوەری تازە دابنێ لە دیزاین و تەکنەلۆژی و جوڵە و سەلامەتی
 
‎سۆنێتی بەهێز و شارەستانی گەشت بۆ دەستنیشان کردنی بازاڕەکان لە کوردستان رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا. بە شێوەیەک دیزاین کراوە کە بوێر بێت و لەبیرنەکرێ تایبەتمەندیەکانی سۆنێتی شێوە سپۆرت تایبەتە بە کۆمەڵەی خۆی و لەو مۆدێلە تازەی کیا کۆدەبێتەوە. کڕیارەکان ئێستا دەتوانن سەردانی مامەڵەکارەکانی کیا بکەن بەشێوەیەکی ئۆنلاین یاخود سەردانی پێشانگاکانیان بکەن بۆ زانینی زیاتر لەسەر مۆدێلەکان و ناو تۆمار بکەن بۆ تاقیکردنەوەکی شۆفێری بەو مۆدێلە تازەی کیا.


‎لەگەڵ چەند بژاردەیەک لە هێزی جوڵە پێکەر، تایبەتمەندیەکانی سۆنێتی نوێی سەرنج ڕاکێش لە شێوازێکی تازەگەر لە بەشی دەرەوەی کە وا لە سۆنێت دەکات ببێ لە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی خێزانی کیا کە براوەی خەڵاتە جیهانیەکانن. بە جوڵەیەکی سەرنجڕاکێش و باوەڕبەخۆبون و هەیکەلێکی پتەو نوێنەرایەتی واژۆی کیا دەکات بە شێوە سەرنجڕاکێش و دڵڕفێنەکەی و بە تایبەتمەندی ڕوناکەرەوەکەی کە لە ڕۆژ دیمەنێکی جوان دەبەخشێ.



‎کیا مۆتۆرز لە پێش هەموو شتێکەوە ڕەچاوی سەلامەتی بەکارهێنەرەکانی کردوە هەر بۆیە دوو لەسەر سێی لاشەی کیا بە پلێتێکی زۆر بەهێز وخۆڕاگر دروست کراوە کە شێوە و کێشێکی گونجاوی بە ئۆتۆمبێلەکە بەخشیوە. کیا دڵنیاتان دەکاتەوە لەگەڵ هەموو شۆفێری کردنێک بە سۆنێت سەلامەتیەکی تەواو بەردەستە بە هۆی بونی چەند تایبەتمەندیەکی باش لە سیستەمی سەلامەتی کیا. سیستەمی سەلامەتی سۆنێت پێکدێت لە شەش پەڕەشوتی سەلامەتی و ئەی بی ئێسێکی بەهێز لەگەڵ بانصێکی پتەو، سیستەمی EBD و ESC کە وادەکا هێزێکی یەکسان بخرێتە سەر هەر چوار تایەکە لە کاتی ئیستۆپ کرن لە خێرایەکی زۆر، سیستەمی HAC کە یارمەتی شۆفێر دەدا بۆ دەستکردن بە جۆڵە بە شێوەیەکی ئاسان لە ڕێگا هەوراز و سەختەکان، هەستیارێکی بەهێزی پارک کردن لە بەشی دواوە و پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکە، سیستەمی چاودێری پەستانی تایەکان، سیستەمی ISOFIX کە تایبەتە بە سەلامەتی جێگای دانیشتنی منداڵان.
141 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/2/2021 5:55:10 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ