هەواڵی بەشێک لە دەزگا ڕاگەیاندنەکانی پارتی ڕەتدەکەمەوە
ئاڕاستە : هەردی حەسەن
هاوڕێ کوردی ، چالاکوانی شاری هەولێر ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر دۆسیەکەی بڵاوکردەوە ڕایگەیاند " دوای ئەوەی لە 19 ی 1 لە شاری هەولێر هێرشم کرایە سەر و بریندار کرا و سکاڵام تۆمار کرد ، لایەنی ئەمنی پیان ڕاگەیاندم کە بەشێک لە کامێڕای چاودێریەکان شوێنی هێرشەکە بەشێکیان میمۆریان لە سەر نەبووە و میمۆریەکەیان دەرهێنراوە"
ئاماژەی بەوەشدا " لەئێستادا بەشێوەیەکی کاتی کار لەسەر دۆسیەکەم ڕادەگیرێت و کاری لەسەر دەکرێت هەرکات بەڵگە دەست کەوت ، هەواڵی بەشێک لەدەزگا ڕاگەیاندنی پارتی ڕەتدەکەمەوە کە لەسەر دۆسیەکە لایەنی یەکێتی نیشتمانیان تۆمەتبار کرد بوو ، من هیچ لایەنێکم بەم هێرش کردنەی سەرم تۆمەبار نەکردووە " .
هاوڕێ دەشڵێت " وە لە ساڵی 2016 لەلایەن 4 کەسەوە هێرشم کرایە سەر و 6 چەقۆم لێدرا هەرچەندە ئەو کەسانە دیاربوون ، بەڵام لەلایەن پۆلیسەوە سکاڵام لێ وەرنەگیرا " .
|