ڕۆژانه زمانت بشۆ..له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه
ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
ڕۆژانه زمانت ده‌شۆیت یاخوود پاك و خاوێنی ده‌كه‌یته‌وه ،بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بكه‌ین به‌كتریا و میكرۆب له‌سه‌ر زمانمان كۆده‌بنه‌وه و ده‌بنه هۆی بۆنی ناخۆشی ده‌م و ددان .
هه‌روه‌كو چۆن ڕۆژانه دوو بۆ سێ جار پێویسته ددانمان بشۆین ئه‌وا زمانیش هه‌روه‌كو ددان پێویستی بهشوشتنه ، چونكه زمانیش به‌رپرسه له بۆنی ده‌م و پاك‌و خاوێنی ده‌م و ددان .
زۆر به‌ئاسانی ده‌توانیت زمانت بشۆیت ، هه‌ر به فڵچه‌ی ددانت له‌و كاته‌ی كه ددانه‌كانت ده‌شۆیت هه‌ر به‌و فڵچه‌یه ده‌توانیت زمانتی پێ بشۆیت و به‌و هه‌ویری ددانه‌ت ، به‌ته‌واوی زمانت پاك ده‌كاته‌وه .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ، ڕۆژانه چه‌ندین جار ئاو له ده‌مت ڕابده ده‌توانیت ئاو و خوێ بێت ، یاخود ئاوی شله‌تێن بێت لانی كه‌م زمانت له‌و به‌كتریایانه پاك ده‌كاته‌وه كه كه‌ڵه‌كه بوون له‌سه‌ر زمانت .
|