هەواڵ
ڤاكسینی‌ كۆرۆنا‌ گه‌یشته‌ به‌غدا
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د



‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ئه‌و فڕۆكه‌ عێراقییه‌ی‌ كه‌ هه‌ڵگری‌  ڤاكسینی‌ كۆرۆنایه‌ گه‌یشته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ به‌غدا.

ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌، ئه‌و فڕۆكه‌ عێراقییه‌ی‌ كه‌ ڤاكسینی‌ چینی‌ دژ به‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنای‌ هه‌ڵگرتوه‌، به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ به‌غدا.

باڵیۆزخانه‌ی‌ چین رایگه‌یاند؛ ڤاكسینه‌ چینیه‌كه‌، دیاری‌ گه‌لی‌ چینه‌ بۆ گه‌لی‌ عێراق و بڕه‌كه‌ی‌ 20 هه‌زار ژه‌مه‌ و به‌فڕۆكه‌ تایبه‌ته‌كانی‌ هێڵی‌ ئاسمانی‌ عێراق له‌چینه‌وه‌ گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ عێراق.

88 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/2/2021 9:25:10 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ