هەواڵ
گه‌نجێكى موالید ٢٠٠١ كۆتایى به‌ ژیانى خۆى هێنا
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
گه‌نجێك كه‌ خوێندكارى قۆناغی دووەم بووە، لە زانکۆی سەڵاحەددین، له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیان، خۆی هه‌ڵواسیوه‌و كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێناوه‌، به‌ پێی لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان رووداوه‌كه‌ به‌ هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه‌.

ئێوارەی رۆژی دووشەممە، لە گەڕەکی کرێکارانی پارێزگای هەولێر، گه‌نجێك بە پەت خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو گەنجەی خۆی خنکاندووە، لەدایکبووی ساڵی 2001 ه‌ و، قوتابی قۆناغی دووەم بووە، لە کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری لە زانکۆی سەڵاحەددین.

به‌ پێی وته‌ی شایه‌ت حاڵه‌كان، دوای دوو کاتژمێر لە خۆخنکاندنی لە نهۆمی دووەمی ماڵەکەیان، برایەکی چۆتە ژوورەکەی و، بینیویەتی کە براکەی بە پەت خۆی هەڵواسیوە و خنکاوە، دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە دەستیپێکردووە.

تەرمی گەنجە گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری هەولێر، بەگوێرەی زانیارییەکانیش، گەنجەکە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
351 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/2/2021 9:17:16 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ