هەواڵ
لەم قەزایە بەدەستڕێژی گوللە دووکەس بریندارکران
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

لە ڕاگەیەنراوێک دا  کە وێنەیەکی بۆ ئاڕاستە نێردراوە بەڕێوەرایەتی  پۆلیسی ڕاپەڕین کە  ڕایگەیاندووە " کەمێک پێش ئێستا دوو کەس بەبرینداری گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە لە نزیک پارکی گشتی قەڵادزێ تەقەیان لێکراوە، لە ئێستاشدا لەژێر چاودێری تەندروستی دان و یەکێک لە بریندارەکانیش شوێنەواری 3 فیشەک بەسەر جەستەیەوە هەیە" .

ئاماژەشەوەش کراو " بەوتەی خۆیان لە لایەن چەند کەسێک بەسەر ماتۆڕسکیلەوە تەقەیان لێکراوە، لە شوێنی ڕووداوەکەش چەند قاوەنێکی فیشەکی جۆری دەمانچە لەلایەن هێزەکانمان دۆزراونەتەوە، تائێستا هۆکاری ڕووداوەکە نەزانرەوە و فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ تۆمەتباران دەرچووە و دۆسیەی لێکۆڵیەوەش بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە " .
231 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/1/2021 10:50:51 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ