هەواڵ
ئاسایشی ڕاپەڕین 3 کەسی بە پارەی ساختەوە دەستگیرکرد
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

هێزەکانی ئاسایشی بنکەی هەڵشۆی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین ( 3 ) تۆمەتباریان بە بڕێکی زۆر پارەی ساخەتەوە دەستگیرکرد .


 محەمەد فازڵ ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند "  هێزەکانی ئاسایش لە( بنکەی ئاسایشی هەڵشۆ )بە هەماهەنگی( یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ) و( بازگەی بانوەقەل) لە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی پشدەر،
( 3 ) سێ کەس یان دەستگیر کرد " .

ناوبراو وتیشی " دەستگیرکراوان  بڕی( 5 ) پێنج ملیۆن دیناری عێراقی لە جۆری (بیست و پێنج) هەزاری و سەدو پەنجا هەزار دینار لە جۆری (پەنجا) هەزاری و (سێ سەد) دۆلاری ئەمریکی ساختەکراویان پێ بوو ،  بە مەبەستی ساغ کردنەوەیان لە بازارەکانی هەرێم ، هەروەها  ئاماژەی بەوەشدا تۆمەتباران دانیشتوی پارێزگای هەولێر و شارۆچکەی چوارقوڕنەن، لە ئێستادا تۆمەتباران ڕاگیر کراون بە پێی مادەی (٢٨١) لە یاسای سزادانی عێراقی " .
127 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/1/2021 9:22:05 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ