هەواڵ
جەزای سەیدمەجید بەشداربوله یادی سەرکردە قادری حاجی عەلی
 ئاڕاستە

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٣/١ لە مەراسیمێکی جەماوەری بە ئامادەبوونی  (لاهور شێخ جەنگی) هاوسەرۆک و جەزای سەید مەجید و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتیی، لە تەلاری هونەری شاری سلێمانی، بەشداربون لە یادێک بۆ خوالێخۆشبوو (قادری حاجی علی) کە لەلایەن خانەوادە و هاوڕێیانی یەوە ڕێکخرابوو. 

هەڤاڵ جەزای سەید مەجید ڕایگەیاند،خوالێخۆشبوو کەسایەتی سیاسی کوردستان، دوا پلەی لە یەکێتییدا کارگێڕی مەکتەبی سیاسی بووە، یەکێک بوو لە پیاوە پاک و دڵسۆزەکان، بەدەر لە کەسایەتیە سیاسیەکەی خاوەن ڕوئیا و ڕۆشنبیربوو، هەڤاڵی نزیکی ڕابەری کۆچکردوومان سەرۆک (مام جلال)بوو.

لێپرسراوی مەڵبەند ئاماژەی بەوەشکرد،بەداخەوە بەهۆی توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ٢٠٢٠/١١/١٠گیانی لە دەستدا، لێرەوە سەرەخۆشی و دواناخۆشی خۆم بە خانەوادە و هاوڕێیانی ڕادەگەیەنم و داوا لە خوای گەورەش دەکەم ڕۆحی کاک قادر بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

70 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/1/2021 7:22:35 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ