جەزای سه یدمەجید..هاوسەرۆکانمان هەوڵەکانیان بەئامانجی ڕێککەوتنی هەرێم وبەغدا چڕکردۆتەوە
ئاڕاستە
ئەمڕۆ دووشەممه ڕێکەوتی ٢٠٢١/٣/١ لە هۆڵی شەهید (جەمالی علی باپیر) لە بارەگای مەڵبەندی ١ی ڕێکخستنی سلێمانی، لێپرسراوی مەڵبەندلەگەڵ جێگر و کارگێڕانی مەڵبەند کۆبۆە.
سەرەتای کۆبونەوەکە بە ساتێک وەستان بۆ گیانی ڕابەری کۆچرکردوو سەرۆک (مام جلال) و شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری کوردستان دەستی پێکرد.
لە کۆبونەوەکەدا هەڤاڵ جەزای سەید مەجید لێپرسراوی مەڵبەندئاماژەی بەوە دا، هەڤاڵانی هاوسەرۆکەکانمان و مەکتەبی سیاسی و فراکسیۆنی سەوز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، هەوڵەکانیان بە ئاڕاستەی ڕێککەوتنی هەرێم و بغداد چڕکردۆتەوە، لە پێناو دابینکردنی موچە لەکاتی خۆی و بە (٣٠)ڕۆژ جارێک دابەش بکرێت، وەکو مافێکی سروشتی موچە خۆران.
لێپرسراوی مەڵبەند ڕاشیگەیاند،ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و هەروەها ئەنجامدانی کۆنفرانسی مەڵبەند و کۆمیتەکان وەکو تەواوکاری کۆنگرەی چواری نوێ بوونەوە دوو تەوەری تری کۆبوونەوەکە بوون، کە بۆ هەردوو پرسەکە دەبێت بە گڕوتینی هەڤاڵانەوە خۆمانی بۆ ئامادەبکەین و تا سەرخستنی کارنامەی کۆنگرە و هێنانەدی خواستەکانی هاوڵاتیان نەسرەوین.
|