هەواڵ
ئەو تۆمەتبارەی دزی لە سێ هاوڵاتی کردبوو ده‌ستگیرکرا
 ئاڕاستە:لاڤین حه‌مه‌ رووف


مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ شاره‌زوور - بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ وارماوه‌ تۆمه‌تبارێكیان به‌تۆمه‌تی‌ دزیكردن ده‌ستگیركرد.

بەڕێوبەرایەتی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: لە  پاش تۆماركردنی‌ چه‌ند حاڵه‌تێكی‌ دزیكردن له‌چه‌ند شۆفێرێك له‌سه‌ر ڕێگای‌ وارماوه‌ - عه‌ربه‌ت، هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه‌ و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ وارماوه‌وه‌ له‌ناو قه‌زای‌ سه‌یدسادق ده‌ستگیربكرێت.

هەروەها وتیشی: له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباردا توانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر بڕی‌ (8700 دۆلار) و (570 هه‌زار دینار)دا كه‌ تۆمه‌تبار له‌كاتی‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی‌ به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و به‌وته‌ی‌ خۆی‌ له‌سێ كه‌سی‌ دزیوه‌. 

ئاماژەی بەوەشدا، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (خ، ح، ع) به‌بڕیاری‌ به‌رێز دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 446 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی ڕاگیراوه‌و لێكۆڵنه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.
137 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/1/2021 12:14:57 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ