تا منداڵه‌كه‌ت گوێڕایه‌ڵت بێت
ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
ڕه‌نگه په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ به‌شێوه‌یه‌كی دروست كه‌مێك گران بێت، به‌ڵام ئاسته‌میش نییه و ده‌توانیت له رێگای كۆمه‌ڵێك رێنماییه‌وه به باشترین شێوه پێی بگه‌یه‌نیت و ئاشنای بكه‌یت به‌هه‌موو دروستی و نادروستی لاكانی ژیانی .
*كاتێكی گونجاو دابنێ بۆ ئه‌وه‌ی ڕوبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ت گفتوگۆبكهیت به‌تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی ئه‌و سه‌رقاڵی یاریكردن و ته‌ماشاكردنی تیڤی نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی باش گوێت بۆ بگرێت .
*منداڵه‌كه‌ت به ناوی خۆی بانگ بكه و ته‌ماشای چاوه‌كانی بكه ئه‌و كاته‌ی ده‌ته‌وێت قسه‌ی بۆ بكه‌یت ، به‌م ڕه‌فتاره به ته‌واوه‌تی خه‌یاڵی لای تۆ ده‌بێت و ئه‌گه‌ر كارێكی هه‌ڵه‌ی كردبوو ئه‌وه تێی بگه‌یه‌نه ئه‌و كاره‌ی ئه‌و ده‌یكات نه‌گونجاوه و هه‌ڵه‌كانی بۆ ڕاست بكه‌ره‌وه .
*ئه‌وه‌ی ده‌ته‌وێت پێی بڵێت به هێواشی پێی بڵێ به شێوه‌یه‌ك پێویست نه‌كات بۆی دوباره بكه‌یته‌وه و دوور بكه‌وه‌ره‌وه له‌وه‌ی به ده‌نگه ده‌نگ و قسه‌ی نه‌شیاو مه‌به‌سته‌كانی خۆتی تێ بگه‌یه‌نیت.
|