هەواڵ
هاتووچۆی سلێمانی: ئه‌م ئۆتۆمبێلانه‌ ڕێگه‌ پێدراو نین بێنه‌ سه‌نته‌ری‌ شاره‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون



به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سه‌رجه‌م شۆفێرانی سوارڕه‌وه‌ بارهه‌ڵگره‌كان ده‌كاته‌وه‌ له‌مه‌ودوا له‌ كاتژمێر ۷ ی به‌یانی بۆ ۹ ی به‌یانی ڕێگه‌پێدراو نیین بێنه‌ ناو سه‌نته‌ری شاری سلێمانی. 

ئه‌م بڕیاره‌ له‌ئه‌مڕۆوه‌ دووشه‌ممه‌ به‌رواری‌  ۱.۳.۲٠۲۱    جێ‌ به‌جێ‌ كرا بۆ چاودێریكردنی شه‌قامه‌كانه‌ له‌و دوو كاتژمێره‌دا له‌لایه‌ن تیمه‌كانی هاتووچۆی سلێمانی و بازگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌وه‌ ده‌بێت. 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی له‌پێناوی كه‌مكردنه‌وه‌ی لۆدو قه‌ره‌باڵغی ئه‌م بڕیاره‌ جێبه‌جێ ده‌كات به‌هیوای ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك پابه‌ند بن بۆئه‌وه‌ی دووچاری سزای یاسایی نه‌بنه‌وه‌. 

ئه‌م بڕیاره‌ سه‌رجه‌م سوارڕه‌وه‌ بارهه‌ڵگره‌كان به‌ سوارڕه‌وی بیناسازی و گواستنه‌وه‌ی كۆنكرێتی ئاماده‌كراویش ده‌گرێته‌وه‌.
311 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/1/2021 11:52:26 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ