هەواڵ
د. خالید باس له‌چاره‌سه‌رى بارودۆخى ئێستاى هه‌رێم ده‌كات
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
د.خالید خه‌یده‌ر ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات:به‌دوو ڕێگا ده‌توانرێت چاره‌سه‌ره‌ى ئه‌م دۆخه‌ى هه‌رێم بكرێت ئه‌ویش یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ به‌غداد ڕێبكه‌وین ، دووه‌م بتوانین  یه‌ده‌كێكى نه‌قدى هه‌ڵبگرین بۆ خۆمان بۆ ئه‌وه‌ى له‌كاتى پێویستدا بتوانین به‌كارى بهێنین.

خوێندنه‌وه‌ت چیه‌ بۆ ئه‌م دۆخه‌ى ئێستاى هه‌رێم ؟

د.خالید حه‌یده‌ر پڕۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر له‌ به‌شى ئابورى له‌ زانكۆى سلێمانى له‌ لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ ئاڕاسته‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد:خاڵى یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ دۆخێكى نائاسایدایه‌ ، چونكه‌ حكومه‌تى عێراقى فیدڕاڵ به‌شه‌ بودجه‌ى بۆ نانێرێت كه‌ئه‌ویش به‌ستراوه‌ به‌داهاتى نه‌وته‌وه‌ چونكه‌ داهاتى هه‌رێم پشت ده‌به‌ستێت به‌ داهاتى نه‌وت ، هه‌ربۆیه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ بۆته‌ بابه‌تێكى خراپ لێك تێگه‌شتن له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غداد ئه‌وه‌ش بۆته‌ هۆى ئه‌وه‌ى هه‌رێم نه‌توانێت پابه‌ند بێت به‌ ناردنى داهاتى نه‌وت بۆ به‌غداد.

باسى له‌وه‌شكرد:خاڵى دووه‌میش هه‌ر په‌یوه‌سته‌ به‌ موچه‌ خۆران كه‌ ئه‌وانیش له‌كاتى خۆیان موچه‌ وه‌رناگرن یان به‌ لێبڕینه‌وه‌ وه‌ریده‌گرن ئه‌مه‌ش واى كردووه‌ كه‌متر خه‌رجیان هه‌بێت و كاریگه‌رى خراپى هه‌بێت له‌سه‌ر كه‌رتى گشتى و دۆخى بازاڕه‌كان واى لێده‌كات  كه‌ هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى بپوكێته‌وه‌.

تاكه‌ى ئه‌م دۆخه‌ى هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت؟

ووتی:به‌دوو شێواز كۆتایى پێدێت  یه‌كه‌م تاكه‌ى دانوستانه‌كانمان ده‌گات به‌ چاره‌سه‌ر له‌گه‌ڵ به‌غداد واته‌ ناردنى ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌كه‌ و داهاته‌ نانه‌وتێكه‌ى هه‌رێم بنێردرێت یان به‌غدادى لێ ئاگادر بكرێته‌وه‌ ئه‌مه‌ كێشه‌ى هه‌رێم چاره‌سه‌ر ده‌كات. 

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو:چاره‌سه‌رى دووه‌میش په‌یوه‌سته‌ به‌ڕێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵ به‌غداد كه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ بتوانین دواى به‌هێزكردنى تواناو ئیمكانیه‌تى به‌رهه‌م هێنان له‌ كوردستان ورده‌ ورده‌ پشت ببه‌ستین به‌ تواناو ئیمكانیه‌تى خۆمان  بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستیه‌كان ئیتر ئه‌وه‌نده‌ باس له‌ نه‌وت نه‌كرێت ، ئه‌مه قورسایى له‌سه‌ر هاوڵاتیانى هه‌رێم و حكومه‌ت كه‌م ده‌كاته‌وه‌ واته‌ به‌دوو ڕێگا یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ به‌غداد ڕێبكه‌وین ، دواتر بتوانین  یه‌ده‌كێكى نه‌قدى هه‌ڵبگرین بۆ خۆمان بۆ ئه‌وه‌ى له‌كاتى پێویستدا بتوانین به‌كارى بهێنین.

94 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/1/2021 11:44:42 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ