هەواڵ
5 هەزار ڤاكسینی‌ كۆرۆنا دەگاتە هه‌رێم
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د


 وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، یەكەم كاروانی ڤاكسین كە "سینۆفارم"ی چینیە دەگاتە عێراق.


ئاسۆ حەوێزی  وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگه‌یاند: بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 50 هەزار ڤاكسینی سینۆفارمی چینی بگاتە بەغدا و سێشەممە دەست بكرێت بەدابەشكردنی، لەو بڕەش 5 هەزاری بۆ هەرێمی كوردستانە و سەرەتا لە پزیشكان و پاشان هێزەكانی ئاسایش و ناوخۆ و بەساڵاچوان دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشدا: ڤاكسینە چینیەكە بێبەرامبەرە، هەروەها شوێنە داخراوەكانی وەك قوتابخانەكان و زیندانیەكانیش پشكیان لە وەرگرتنی ڤاكسین دەبێت، ئەو بڕە ڤاكسینە هیچ پڕناكاتەوە، بەڵام ئەوەی گرنگە هاتنی ڤاكسینی ئەسترازینیكایە لەلایەن كۆمپانیای كۆڤاكسەوە بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی جەختلەوەشدەكاتەوە: ئەگەر ئەم هەفتەیە نەبێت هەفتەی داهاتو دەگاتە عیراق كە ملیۆنێك و 500 هەزار ژەم دەبێت، پشكی هەرێمی كوردستان نزیكەی 20٪ی دەبێت.
95 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/1/2021 10:46:46 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ