هەواڵ
میدیای كوردی ڕیكلام بۆ یانه‌ شه‌وانه‌كان ده‌كەن ؟
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
د. نه‌زاكه‌ت حسين: میدیا په‌نا بۆ زۆر بابه‌ت ده‌بات ده‌بێته‌ وروژاندن و قسه‌و باس  ناوه‌ڕۆكی لاوازه‌ و نازانیت خزمه‌ت به‌ چ لایه‌نێك ده‌كات ، به‌شێكیش له‌ پسپۆڕان پێیان وایه‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ مه‌ترسین بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌.

ئه‌و میدیایانه‌ی یانه‌ شه‌وانه‌كان ده‌كه‌نه‌ بابه‌ت و شوێنی له‌شفرۆشی پیشانی كۆمه‌ڵگا ده‌ده‌ن  كۆمه‌ڵگه‌ ناوروژێنێت نابێته‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌ كۆمه‌ڵگادا؟

د.نه‌زاكه‌ت حسێن مامۆستای زانكۆ له‌ لێدوانیكی تایبه‌تدا بۆ ئاڕاسته‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد:میدیا په‌نا بۆ زۆر بابه‌ت ده‌بات ده‌بێته‌ هۆی وروژاندن و قسه‌و باس له‌ ناوه‌ڕۆكی لاواز و نازانیت خزمه‌ت به‌ چ ڕه‌هه‌ندێك ده‌كات خۆی میدیا ده‌بێت وه‌ك چاودێر وابێت هه‌رشتێك كه‌ نامۆبێت به‌ كۆمه‌ڵگا به‌داب  به‌ نه‌ریت به‌ كلتور به‌ به‌ها ده‌بێت باسی بكات وقسه‌ی له‌سه‌ر بكات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:ئه‌مه‌ بابه‌ته‌ كه‌ بزانیت مه‌ترسیه‌ بۆ سه‌ر په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵگه‌ و كلتوری كۆمه‌ڵگه‌ ،به‌ڵام میدیا چۆن باسی ده‌كات و به‌ به‌چ ڕێچكه‌یه‌ك باسی ده‌كات ئه‌مه‌ جێگای باسه‌ ، به‌پێی قسه‌ی پسپۆڕان دوو ڕاهه‌یه‌ ،ڕایه‌ك هه‌یه‌ ده‌ڵێ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ سودی هه‌یه‌ چونكه‌ كۆمه‌ڵگه‌ وریا ده‌بێته‌وه‌ و به‌و ڕێگایه‌هه‌ڵانه‌ ناڕۆن ، ڕاكه‌ی تریش ده‌ڵێت ، لایه‌نی نه‌رێنی هه‌یه‌ و ڕیكلامی بۆده‌كات له‌وانه‌یه‌ كه‌سانێك نه‌یانزانی بێت  ئه‌و بابه‌ته‌هه‌یه‌ و مه‌ترسی بڵاوبكاته‌وه‌.

ئاراستە : میدیای كوردی ڕیكلام بۆ یانه‌ شه‌وانه‌كان ده‌كەن ؟

له‌وه‌ڵامدا ووتی: نه‌خێر به‌ڵكو خۆی میدیا هه‌ربابه‌تێك باس ده‌كات هه‌ردوو ئاڕاسته‌ ده‌گرێته‌وه‌ و ده‌بێته‌ وروژاندنی كۆمه‌ڵگه‌ به‌ڵام ده‌بێت میدیا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رپرسیارانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وبابه‌تانه‌دا بكات و به‌شێوه‌یه‌كی ئیتیكی و یاسایی باسی ئه‌و بابه‌تانه‌‌ بكات و مه‌ترسی بڵاونه‌كاته‌وه‌  نه‌بێته‌ ڕیكلام بۆ بابه‌ته‌كه‌ و به‌شێوه‌یه‌ك بێت ناوزڕاندنی تیانه‌بێت و چاره‌سه‌ری ئه‌و باره‌ ناته‌ندروسته‌ بكات نه‌ك به‌ ئاڕاسته‌یه‌كدا بیبات ئاسایشی كۆمه‌ڵگا تێك بچێت و ببێته‌ هۆی مه‌ترسی بۆ سه‌ر خێزانه‌كان له‌كاتێكدا كچه‌كانیان یان كوڕه‌كانیان ده‌چێته‌ كافتریاكان ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بێت ڕووبه‌رووی هه‌ڵه‌یه‌ك ببنه‌وه‌ .

ئاڕاسته‌:ئایه‌ سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌وانی هیچ سانسۆێكیان هه‌یه‌ یان پلانیان هه‌یه‌ بۆچاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه‌؟

له‌وه‌ڵامدا باسی له‌وه‌كرد:سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌وانی و ده‌زگاكانی تریش له‌خه‌می ئه‌وه‌دان كه‌ میدیا بكه‌وێت به‌ ئاڕاسته‌یه‌كدا له‌م ژاوه‌ژاوه‌ دوربكه‌وێته‌وه‌ به‌ڵام هه‌وڵدانی ده‌وێت و كاتی ده‌وێت تا بزانی به‌ چ ڕێگایه‌كدا ده‌ڕۆیت.
185 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/1/2021 9:55:55 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ