وهزیرى پهروهرده:بۆ داخستنى دهرگاى قوتابخانهكان چاوهڕێى ڕاپۆرتى تهندروستین
ئاڕاسته:چاوان حسام
وەزیری پەروەردە ئاماژهى بهوهكرد: پابەندی هەر بڕیارێکی وەزارەتی تەندروستی دەبین بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند: ئەوان پابەندن بە بڕیارەکانی وەزارەتی تەندروستیەوە، ئەگەر داوایان لێبکرێت بۆ ماوەیەکی کاتی دەرگای ناوەندەکانی خوێندن دابخەن، ئەوا دایدەخەن.
ئەوەشی خستەڕوو:ئەگەر رێژەی توشبوون بە کۆرۆنا روو لە هەڵکشان بکات، پابەندی هەر بڕیارێکی وەزارەتی تەندروستی دەبن بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
باسى لهوهشكرد:لەو بارەشدا تەنیا لایەنێک بڕیارنادات بەڵکو لیژنەی باڵاى روبەروبوونەوەی کۆرنا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی تەندروستی بڕیاری کۆتایی دەدات.
راشیگەیاند:سەلامەتی و تەندروستی ژیانی هاوڵاتیان لە پێشینەی کارەکانی حکومەتە و داخستنی دەرگای قوتابخانەکان لە هەر کاتێکدا بێت بۆ پاراستنی خەڵکە.
رۆژی ٢٤ی ئەم مانگەش، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاندبوو، باس لە کەرەنتین کردن ناکەن و چاوەڕوانی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی دەکەن بۆ ئەوەی لەسەر ئەو بابەتە بڕیاربدەن.
|