هەواڵ
هه‌ولێر.. ڕێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەڵكشاندایه‌
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د



 وەزارەتی تەندروستی رایدەگەیەنێت ، ژمارە و ڕێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە زیادبوون دایە و هەموو ئاماژەكان بەرەو هەڵكشان و تەشەنەكردنی ئەم پەتایەن.


  ئەمڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 28-2-2021 وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە ، لەدرێژەی ئامادەكاریەكان بۆ بەرەگاربونەوەی هەڵكشانی نۆێی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بڵاوبوونەوەی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی كۆڕۆنا، بەشێكی گەورەی چاودێری چڕ بەناوی نەخۆشخانەی لالاڤ لە شاری هەولێر دوای تەواو بوون و دابینكردنی سەرجەم ئامێر و پێداویستی پزیشكی بۆ چارەسەركردنی نەخۆشانی كۆڕۆنا كە باری تەندروستیان ناجێگیرە بەكاردەهێنرێت.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوشه‌ ، كردنەوەی ئەم نەخۆشخانەیە لەكاتێكدایە ڕۆژ بەڕۆژ ژمارە و ڕێژەی تووشبوون لە زیادبوون دایە و هەموو ئاماژەكان بەرەو هەڵكشان و تەشەنەكردنی ئەم پەتایەیە و هەرێمی كوردستان لەبەردەم ترسناكی بڵاوبوونەوەی خێرا دایە.

304 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/28/2021 10:26:55 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ