هەواڵ
خێزانێکی هەولێر داوای چارەنووسی کوڕەکەیان دەکەن
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن
دوای ئەوەی لە ئێوارەی ڕۆژی  10 ی 10 ی مانگی ساڵی ڕابردوو گەنجێکی کاسب لە سنوری ناحەی شەمامک بەناوی( بارزان )  بێ سەروشوێن دەبێت خێزانەکەی داوا لە هێزە ئەمنیەکان و حکومەت دەکەن چارەنووسی ئاشکرا بکەن.

لە لیدوانێکیاندا بۆ میدیاکان باوک و براو دایک و هاوسەری ئەو گەنجە کە خاوەنی 4 مناڵە داوای چارەنووسی ئەو ئەندامەی خێزانەکەیان دەکەن ، بەوتەی خۆیان ئەوە لەکاتێکدا بووە کە پێشوتر دوو جار پێیان ڕاگەیەنراوە لە ئاسایش گیراوە بەڵام دواتر لایەنی ئەمنی ئەوە ڕەت دەکەن کەئەو کوڕە گیرابێت.

گردبوونەوەی ئەوخێزانە لەبەردەم پزیشکی دادی هەولێر  لە کاتێکدایە کە تەرمی کەسێک لە پزشکی دادی هەولێرە ، داواکراوە تەرمەکە  بیبینن کە بزانن ئەوە تەرمی کوڕەکەیانە یاخود نا.

بە قسەی ئەندامانی ئەو خێزانە تەرمەکەی پزیشکی دادی بەچەند نیشانەیەک ناسراوەتە کە  کوڕی ئەوانە بەڵام بۆ دڵنیابوون داوای پشکنینی (DNA) دەکەن ، هاوکات دەشڵێن ئامادەنین ،تەرمی کوڕەکەیان وەربگرنەوە بەخاکی بسپێرن تا هۆکاری کوژران و سوتانی دیاری نەکرێت .
315 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/27/2021 12:35:36 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ