کۆمەڵایەتی
له‌په‌یوه‌ندی‌ خۆشه‌ویستیدایت..پێویسته‌ ئه‌مانه‌ بزانیت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌گشتی‌ له‌جیهاندا په‌یوه‌ندی‌ خۆشه‌ویستی‌ بلاَوترین په‌یوه‌ندییه‌ ، سه‌ره‌تا له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ڕه‌نگه‌ وابیر بكه‌یته‌وه‌ ، هه‌موو شتێك به‌دڵی‌ تۆ ده‌بێت ، به‌لاَم دوای‌ تێپه‌ڕ بوونی‌ كات چه‌ندین ڕاستیت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت  ده‌رباره‌ی‌ خۆشه‌ویستی‌ كه‌ناچاریت له‌به‌ر خۆشه‌ویستی‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت قبوڵی‌ بكه‌یت .

*خۆشه‌ویستی به‌ واتای ئه‌وه‌ نییه‌ هیچ كاتێك شه‌ڕ نه‌كه‌ن و هه‌میشه‌ پێكه‌وه‌ گونجاو بن.

*خۆشه‌ویستی شتێك نییه‌ ئه‌مڕۆ دروستی بكه‌یت و دواتر له‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ی بخۆیت، به‌ڵكو خۆشه‌ویستی هه‌ڵبژاردنه‌ و هه‌موو رۆژێك له‌ ده‌ستی خۆتدایه‌ چۆن وا له‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌یت خۆشیبوێیت.
*ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سێكت خۆشده‌وێت، هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك نییه‌ كه‌ ئه‌ویش له‌ به‌رامبه‌ردا تۆی خۆشبوێته‌وه‌.
*ده‌كرێت هێشتا كه‌سێكت خۆشبوێت به‌ڵام "له‌ خۆشه‌ویستی" ئه‌و كه‌سه‌ نه‌بیت، ئیتر وه‌كو هاوڕێیه‌ك ته‌ماشای بكه‌یت.
* هه‌رگیز ناتوانیت %100 دڵنیابیت له‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ت خیانه‌تت لێناكات، هه‌روه‌ها هیچ شتێكیش نییه‌ ئه‌نجامی بده‌یت بۆئه‌وه‌ی رێگری لێبكه‌یت.
* هه‌میشه‌ له‌ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیدا كه‌سێك زیاتر قوربانی ده‌دات.
* چونه‌ ناو په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی و دروستكردنی په‌یوه‌ندی ئاسانه‌، به‌ڵام ئاگاداربه‌ درێژه‌دان پێی ئاسان نییه‌، هه‌ندێك جار وا بیر ده‌كه‌یته‌وه‌ كه‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت هیچ خۆشناوێت.
388 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/27/2021 11:44:00 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ