ئه‌م وه‌زاره‌تانه مووچه وه‌رده‌گرن
ئاڕاسته:به‌هار ئه‌حمه‌د
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ڕاگه‌یاند.
به‌پێی خشتهكه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوبات به لێبڕینی سه‌دا 21 بۆ فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران و له سه‌دا 50 بۆ پله باڵاكان ده‌ست پێده‌كات و، ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه مووچه وه‌رده‌گرن.
نواوی وه‌زاره‌ته‌كان:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، دیوان و لیواكانی پێشمه‌رگه، یه‌كه‌كانی 70 و 80ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، وه‌زاره‌تی ناوخۆ، فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و پۆلیسی به‌رگری و فریاكه‌وتن، ره‌گه‌زنامه، پۆلیسی نه‌وت و غاز، وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان مووچه‌ی مانگی شوبات وه‌رده‌گرن.
سبه‌ینێ هه‌ینی دابه‌شكردنی مووچه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت و ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه له‌و رۆژه‌دا مووچه‌یان پێده‌درێت ، به گوێره‌ی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، ده‌بێ له‌ماوه‌ی چوار رۆژدا دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوباتی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ته‌واو بێت.
|