هەواڵ
ئەندامێکی لیژنەی دارایی ، گەشبینین بە ڕێکەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

وابڕیارە ئەمڕۆ شاندی حکومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغدا بکاتەوە و لەبارەی پشکی هەرێم و بوودجە عێراقەوە گفتوگۆ بکەن .

شێروان میرزا ، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی  تایبەت بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " بەبەراورد بەڕابردوو لە ئێستادا لایەنە شیعەکان نەرمی زیاتریان نواندووە بەرامبەر بە پشکی هەرێم ، سەردانەکانی ڕابردووی  قوباد تاڵەبانی ، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم  لەگەڵ لایەنە جیاوازەکان عێراق هۆکاری زیاتری بەرەو پێشچوونی گفتوگۆکان بووە .

ناوبراو وتیشی " وەک خۆم تاڕادەیەکی زۆر گەشبینم هەرێم و بەغدا بگەنە ڕێکەوتن ،ئێمە وەک فراکسیۆنی یەکێتی و لە لیژنەی دارایی و  هەوڵەکانمان خستۆتەگەر بۆ گەیشتن بەڕێکەوتن " .
93 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/23/2021 3:08:08 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ