ژێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان ، ژێرپهنجهیهكی زۆربلاَوه له‌جیهاندا ، هه‌مووان ده‌زانین خۆپارێزی باشتره له چاره‌سه‌ر كردن هه‌ربۆیه ته‌ندروستی سییه‌كانت به‌لاوه گرنگ بێت و هه‌وڵ بده پارێزگاری لێ بكه‌یت ، چه‌ندین هۆكاری دیار هه‌ن كه زۆر خێرا توشی ژێرپه‌نجه‌ی سییت ده‌كه‌نه‌وه .
شه‌ش ڕێگه بۆ ڕێگری كردن له توش بوونت به ژێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان :-
* واز له جگه‌ره‌كێشان و نێرگه‌له بهێنه.
* له كاتی چونه ده‌ره‌وه ده‌مامك ببه‌سته، به‌تایبه‌تی كاتێك هه‌وای ژینگه‌كه‌ت ناخاوێنه.
* هه‌واكێش له ماڵه‌كه‌ت، شوێنی كار و ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ت به‌كاربهێنه.
* نه‌مام بنێژه له شوێنه گشتییه‌كان و له ماڵه‌كه‌ی خۆتدا
*رۆژانه وه‌رزش بكه و له ژینگه‌ی پاكَ به پێ بڕۆ .
* گرنگی به خواردنی ته‌ندروست بده، به‌تایبه‌تی سه‌وزه و میوه.